دەربەندی گاور لە باشووری شاری قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانیدایە کە بە ھۆی نەخشی ھەڵکۆڵراوی پاشا یان پاڵەوانێکی مێژوویی کە دوو کەس لە ژێری پێیدان بەو ناوە ناسراوە. بەرزیی نەخشەبەردینەی دەربەندی گاور ٣ مەترە و بە دەستی ڕاستی تەورێک و بە دەستی چەپی کەوانێکی ھەڵگرتووە. کڵاوەکەی سادە و خڕە و لە کڵاوی پاشاکانی ئوور دەچێت.

ھەڵکۆڵراوی دەربەندی گاور

لەبەر ئەوەی کە ھیچ نووسراوەیەک لە پاڵی ئەم نەخشەدا نیە بە ڕوونی دیار نیە کە کێ و لە چ ساڵێکدا ھەڵکۆڵیوە. بەڵام چونکوو زۆر لە نەخشەبەردینەی نەرام سینی ئەکەدی کە ئێستا لە مۆزەخانەی لووڤرە دەچێت، ھەندێ کەس پێیان وایە کە ئەمەش ھەر نەخشی نەرام سین بێت.[١] نەرام سین Naram-Sin لە ٢٢١٨-٢٢٥٤ی پێش زایین دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Finding the hidden Naram-Sin rock relief in Iraq". www.ancient.eu. Ancient History Encyclopedia.

گرێدان بۆ دەرەوە دەستکاری

پۆتانەکان: 35°13′N 45°24′E / 35.217°N 45.400°E / 35.217; 45.400