دەبلیوو تری سکووڵز

وێبگەیەکی زانیاریی گەشەپێدەری وێب

دەبلیوو تری سکووڵز (بە ئینگلیزی: W3Schools) وێبگەیەکی پەروەردەیییە بۆ فێرکردنی تەکنۆلۆژیاکانی وێب لە سەرھێڵ.[١] ناوەڕۆکەکەی وانە فێرکارییەکان و سەرچاوە پەیوەندیدارەکان بە ئەیچ–تی–ئێم–ئێڵ، سی–ئێس–ئێس، جاڤاسکریپت، جەیسن، پی–ئەیچ–پی، پایتن، ئەنگیولار–جەی–ئێس، ئێس–کیوو–ئێڵ، بووتستراپ، نۆد جەی ئێس، جەی–کویری، ئێکس–کویری، ئەی–جاکس، و ئێکس–ئێم–ئێڵ دەگرێتەوە.

W3Schools
چەشنی وێبگە
دەروازەی گەشەپێدانی وێب
خاوەنRefsnes Data
دروستکراو لەلایەنRefsnes Data
وێبگەwww.w3schools.com
ڕیزبەندیی ئەلێکساincrease ١٨٧ (تشرینی یەکەمی ٢٠١٧)[١]
بازرگانیبەڵێ
تۆمارکردنRequired for forum
خستنەکار١٩٩٨
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک

لە ساڵی ١٩٩٨ دروستکرا، ناوەکەی لە "World Wide Web"ەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام پاشکۆی W3C (World Wide Web Consortium) نییە.[٢] لەلایەن Refsnes Data لە نەرویج بەڕێوە دەبرێت.[٣] دەبلیوو تری سکووڵز ھەزاران نموونە کۆد پێشکەش دەکات. لەڕێگەی بەکارھێنانی دەستکاریکەری TryIt، خوێنەران دەتوانن دەستکاریی نموونەکان بکەن و لە خۆڵەپەتانێدا ڕەنی بکەن. نموونەکانی دەبلیوو تری سکووڵز بە «ڕازاندنەوەی ناشرین و بەخراپی» ڕەخنەی لێ گیرا، بەھەرحاڵ پەڕەکانیان بە «خێرا» دەرخران و بەشێوەیەکی تەواو پێکەوە بەستران.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "W3schools.com Site Info". ئەلێکسا ئینتەرنێت. Retrieved 2018-04-02. ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "About W3Schools". W3schools.com. Retrieved 2016-08-09.
  3. ^ Refsnes, Hege; Refsnes, Ståle; Refsnes, Jan Egil. "About Refsnes Data". W3Schools. Refsnes Data. Archived from the original on 2008-04-21. Retrieved 2018-09-09. ٢١ی نیسانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Lazaris, Louis. "Impressive Webs". www.impressivewebs.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-10-26.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

داڕێژە:Edu-website-stub