دیێگۆ ڤێلاسکێس (١٥٥٩-١٦٦٠)(بە ئیسپانی: Diego Velázquez) وێنەکێشی بەناوبانگی سەدەی حەڤدەی ئیسپانیایە. ڤێلاسکێس لە سێڤیلدا لە دایک بووە و لە مادریددا کۆچی دوایی کردووە. گرنگایەتیی ڤێلاسکێس لەوەدایە کە ناوەرۆکی دنیایی بە شێوەکاریی ئیسپانیا بەخشی.

وێنەی ھونەرمەند کە بە دەستی خۆی کێشراوەتەوە.

ژیانی دەستکاری

ڤێلاسکێس لە شاری سێڤیلدا لە دایک بوو. لەوێدا لە لای پاچێکۆ فێری شێوەکاری بوو و مامۆستاکەی کچەکەی بە ژنی پێ دا. دواتر چوو بۆ مادرید بۆ دەرباری فیلیپی چوارەم و بوو بە شێوەکاری بنەماڵەی پاشایەتی. ئەو گەلێک تابلۆی لە فیلیپ و بنەماڵەی پاشایەتیی ئیسپانیا کێشا. لە ساڵە دوایینەکانی ژیانیدا بوو بە بەرپرسی بەڕێوە بردنی کارەکانی کۆشکی پاشایەتی و بە ھۆی کاری زۆرەوە لە ساڵی ١٦٦٠دا تووشی یاو بوو و کۆچی دوایی کرد.

کارەکانی دەستکاری

ئەمانە چەن تابلۆیەکی بەناوبانگی ڤێلاسکێسن:

سەرچاوەکان دەستکاری

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” pp. 387- 395, World Library, Inc., USA.