دیواری گەوری دیوارێکی مێژوویییە کە لە نزیکی سەرپێڵ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە نزیکی سنۆری ئێران و عێراق لە ئاراستەی باکووری-باشووری دروست کراوە.[١] دیار نییە کە دیوارەکە بە چ مەبەستێک کەڵکی لێ وەرگیراوە، بەڵام لەوانەیە بۆ بەرگری یا دیاریکردنی سنووری ئیمپراتۆرییەک بووبێت. ھەروەھا ھەتا ساڵی ٢٠١٩ سەردەمی دروستکردنی دیوارەکە دیار نییە، بەڵام گریمانەکان دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتیی پارتەکان یا ساسانییەکان.[٢]

ناودانان دەستکاری

ئەگەرچی ئاسەوارناسەکان ھەتا ساڵی ٢٠١٩ ئاگایان لەم دیوارە کۆنە نەبوو و تەنیا بە وێنەکانی سەتەلایت دۆزییانەوە، بەڵام خەڵکی کوردی ناوچەکە لە ساڵانی زووەوە ھەر دیواری گەورییان پێ وتووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ھەواڵنێریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا): دۆزینەوەی دیواری مێژینی ١١٥ کیلۆمەتری لە ڕۆژاوای ئێران (بە فارسی)، نووسراو لە ٧ی تشرینی دووەم؛ سەردان لە ٧ی تشرینی دووەم.
  2. ^ "Alibaigi, S. (2019). The Gawri Wall: a possible Partho-Sasanian structure in the western foothills of the Zagros Mountains. Antiquity, 93(370)" (PDF).