دیوار
دیوار پێکھاتەیەکی ستوونییە، بۆ جیاکردنەوە یان پاراستنی ڕووبەرێک دروست دەکرێت. لە باڵەخانەکاندا دیوار بەکاردێت بۆ دابەشکردنی بۆشاییی باڵەخانەکە بۆ ژوورەکان و پاراستنی بیناکە. زۆربەی دیوارەکان لە خشت (خشتی کۆنکریتی یان خشتی گڵی) یان بەرد دروست دەکرێن. دیوارەکان دوو ئەرکی سەرەکییان ھەیە: پشتگیریکردنی بەشی سەرەوەی باڵەخانەکە (سەقف) و دابەشکردنی بۆشایی، پاراستن لە داگیرکردن و ئاووھەوا.
لە کۆندا زۆربەی شارەکان دیوارێکیان ھەبوو، بۆ پاراستنی شارەکە لە ھەر ھێرشێکی دەرەکی، قەڵاکانیش بەھەمان شێوە.[١]
وشەناسیدەستکاری
شورە، وارش، پەرژین، دەورگرتنی هەر شتێکی گرینگ وەک باخ، بێستان، ماڵ، ژوور و..، هەڵچناوی بڵیند لە کەرەسەی ماڵ دروست کردن (هەنبانەبۆرینە). دیوار لە دوو بەشی "دیو" و "وار" پێک هاتووە. دیو واتە ژووری دانیشتن و "وار" کورتکراوەی وارشە بە هەمان مانا.[٢]
جۆرەکانی دیواردەستکاری
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
گالێریدەستکاری
ئەمانەش ببینەدەستکاری
ژێدەرەکاندەستکاری
- ^ ویکیپیدیای ئینگلیزیی سادە، ئابی ٢٠١٥.
- ^ دیوار - فەرھەنگی ھیوا[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |