دیسکی بڵاو یاخوود پەرش دیسکێکی ئەستێرەییە و خوول دەکاتەوە لە دەوری کۆمەڵەی خۆر، لاشەکەی پێکهاتیە لە سەهۆڵی پەرش و بڵاو، ئەو دیسکانە یەکێکن لە خێزانی ئەو تەنانەی بوونیان هەیە لە پشتی هەسارەی نێپتۆن، خولگەی ئەو تەنانە دەتوانێت درێژ بێتەوە بۆ زیاتر لە سەد یەکە فەلەکی، هەرچەندە تا ٣٠ بۆ ٣٥ یەکە فەلەکی لە خۆر نزیک دەبنەوە، ئەمەوەش وا دەکات ئەم تەنە پەرش و بڵاوانە لە نێوان ساردترین و دوورترین تەنەکانی کۆمەڵەی خۆردا بن،بەهۆی سروشتی ناجێگیری دیسکەکە، زانایانی فەلەکناسی ئەمڕۆ پێیان وایە کە دیسکی پەرش و بڵاو شوێنی سەرەکی دوورەپەرێزەکانی خوولگەییە لە کۆمەڵەی خۆردا. [١]

ئێریس، گەورەترین تەنی ناسراوی دیسکی پەرش و بڵاو (لە ناوەندی وێنەکە)، و مانگەکەی دیسنۆمیا (چەپی تەنەکە)

ئاشکراکردن دەستکاری

یەکەم تەن کە دۆزراوەتەوە کە وەک تەنێک لە دیسکێکی پەرش و بڵاوەوە پۆلێنکرابوو (1995 TL8) بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٥ لەلایەن پڕۆژەی (Spacewatch) دۆزرایەوە، پاشان یەکەم تەنی ناسراو لە دیسکی پەرش و بڵاو (1996 TL66) بوو، کە فەلەکناسەکان لە ڕوانگەی ماونا کیالە هاوایی لە ساڵی ١٩٩٦ دیتیانەوە، فەلەکناسەکان سێ تەنی دیکەیان دەستنیشان کرد لە هەمان گەڕاندالە ساڵی ١٩٩٩ بریتین لە: (1999 CV118، 1999 CY118، و 1999 CF119)، پاشان زیاتر لە دوو سەد تەنی دیسکی پەرش و بڵاو هەتاوەکوو ساڵی ٢٠١١ەوە دەستنیشانکراون، لەوانە لە ساڵی ٢٠٠٧ تەنی UK126 (229762) دیتراوە لەلایەن سچوامبێ براون و تەنی (2002 TC 302) لەلایەن رابینۆڤیچ دیتراوە سەر بە پڕۆژەی NEO، هەروەها تەنی زیاتر و زۆرتری دیسکی بڵاو هەن بەڵام بەهۆی دووریان ناتواندرێ هەموویان بدۆزرێنەوە.[٢][٣][٤][٥]

سەرچاوە دەستکاری