دوورگەکانی کەیمەن لە ئۆڵۆمپیاد

دوورگەکانی کەیمەن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاددا کرد، و لەو کاتەوە جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کە بایکۆتی کرد، بەشداری سەرجەم ئۆڵۆمپیادەکانی دیکەی ھاوینە کردووە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیاد بەدەستبھێنێت. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی دوورگەکانی کەیمەن لە ساڵی ١٩٧٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە دانیپێدانراوە. ھەروەھا دوورگەکانی کەیمەن یەکەم جار لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٠ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەدا کرد.

سەرچاوەکان دەستکاری