دوورگەکانی تۆرۆنتۆ

دوورگەکانی تۆرۆنتۆ لە مێژوودا بە (منسینگ) واتە «لە دوورگەکان» لەلایەن میچی ساگیگ ئانیشینابەگ ئاماژەی بۆ کراوە و پێشتر بە دوورگەی ئەیوونواتە یان ھیواتا لەلایەن نیشتەجێبووانی سەرەتایی ئەورووپاوە ئاماژەی بۆ کراوە - زنجیرەیەک دوورگەی بچووکن لە دەریاچەی ئەنتاریۆ، لە باشووری لاندی لاندتۆرنو، ئۆنتاریۆ لە کەنەدا.[١] کە تاکە گرووپی دوورگەیە لە بەشی ڕۆژاوای دەریاچەی ئۆنتاریۆ کە لە ١٥ دوورگە پێک دێ، دوورگەکانی تۆرۆنتۆ تەنھا لە دوورلە کەناراوی ناوچەی ناوەڕاستی شارەکەوە ھەن، کە پەناگەیەک بۆ تۆرنتۆ ھاربۆر دابین دەکەن، دوورگەکان پێک دێن لە؛ پارکی دوورگەی تۆرۆنتۆ، فڕۆکەخانەی شاری بیڵی بیشۆپ تۆرۆنتۆ، چەند یانەیەکی کاشینک و یەخت، پارکی ئەموسەمینت سەنتەرڤیل، کە ناوچەی نیشتەجێبوونە، لەگەڵ چەندین کەناراوی دەریایی، دوورگەکە بە گەورەترین کۆمەڵگەی بێ ئۆتۆمبێل لە ئەمریکای باکوور دادەنرێ، ھەرچەندە ھەندێک ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاری ڕێگەپێدراون بۆ چوونە ژوورەوە بە بەلەم.[٢]

دوورگەکانی تۆرۆنتۆ
Nickname: دوورگەی هیواتا
جوگرافیا
شوێندەریاچەی ئەنتاریۆ
Coordinates43.6214° N, 79.3788° W
Area٣٣٢ ha (٨٢٠ acre)
وڵات
Demographics
دانیشتووان700

دوورگەکانی تۆرۆنتۆ شوێنی سەرنج ڕاکێش و گونجاوی ھەیە بۆ پایسکل سواری، ھەروەھا دەکرێت کانۆس و کایاک و بەلەمی سەوڵ لە دوورگەکە بەکرێ بگیرێت. کۆرسێکی یاری گۆڵفی دیسک لە دوورگەکە ھەیە، کەناردەریای سەرەکی بەدرێژایی کەناری باشوورە و کەنارەکەی خۆراواش شوێنی گەشتیارانی بێ جلوبەرگن. پارکێکی زۆر باش ھەیە کە گونجاوە بۆ سەیران کردن و چەندین شوێنی یاریکردن و یاری ئاو لەگەڵ چەندین باخچە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.toronto.ca/city-government/planning-development/construction-new-facilities/parks-facility-plans-strategies/toronto-island-park-master-plan/toronto-island-park-master-plan-overview/
  2. ^ "Fact Sheet - The Brant tract and the Toronto Purchase specific claims". web.archive.org. 2013-04-15. Retrieved 2021-11-15.
  3. ^ Torontoist (2008-07-12). "Historicist: How the Peninsula Became the Island". Torontoist. Retrieved 2021-11-15. ١٦ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری