ناسۆر یان دومەڵی کۆمی و ڕاستەیی یان دومەڵی کۆم بە ئینگلیزی (anorectal abscess). بریتییە لە گەورەبوونی دومەڵ (بەھۆی کۆبوونەوەی چڵکی دروست بوو بەھۆی ھەوکردنەوە) لەناوچە و دەورووبەری کۆم و ڕاستە ڕیخۆڵە. ئەم نەخۆشییە لە پیاوان و ئەو کەسانەی کە ھەندێک نەخۆشی ھەرسەکیان ھەیە زیاترە. ئەگەری ھەیە دومەڵ لە نزیک دەرچەی کۆم دا دروست ببێت. لە شێوەی زیپکەیەکی گەورە لەسەر دەرچەی کۆمەکە سەرھەڵدەدات، و ئەگەر چڵکی و پیسی (دومەڵەکە) لەسەر ڕاستەی ڕیخۆڵە کۆبوویەوە ئەوا لەسەر ناوچەی پشتەقنی کەسەکە دەردێت.[١]

دومەڵی کۆم (لە بەشی ناوەوەی جەستە)

نیشانە دیارەکان دەستکاری

  1. ئاوسانی شوێنی دومەڵەکە
  2. ئازار لەکاتی دەستدان لە ناوچەی ڕاستەی ڕیخۆڵە (کە دەکاتە پشتەقنی کەسەکە).
  3. ئازاری زۆر توند
  4. تا و نیشانە جدیترەکان سەبارەت بە ئەو دمەڵانەی لە شوێنی قووڵترن

٥- ھەبوونی ئازار لەکاتی سەرئاوکردن[١]

ھۆکارەکانی نەخۆشییەکە دەستکاری

بەکتریا بڵاوەکان بەتایبەتی بەکتریای ستافیلۆکۆکەس و بەکتریای ئیشریکیا کۆلای بەربڵاوترین ھۆکارن. ھەروەھا ھەندێک ھەوکردنی کەڕوویی دەبنە ھۆی سەرھەڵدانی ئەم دومەڵە.

دەکرێت قەبزی و سکچوون و شەکرەش ببنە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی ئەم دومەڵە.[٢]

لەکاتی زوو چارەسەر نەکردنی دومەڵەکە و دواخستنی، ئەوا دومەڵەکە دەتەقێت و چڵک و پیسییەکە بە ناوچەی دومەڵەکەدا بڵاو دەبێتەوە و چارەسەرەکەی قورستر دەبێت.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "دانلود کتاب فهرست بیماری‌ها". کتاب سبز. Retrieved 2022-10-31.
  2. ^ سعادتی, دکتر زهرا (2017-10-10). "آبسه مقعدی چیست - تشخیص درمان و تصاویر - لیزر جراحی درمان دکتر زهرا سعادتی". کلینیک جراحی و لیزر دکتر زهرا سعادتی (بە فارسی). Retrieved 2022-10-31.
  3. ^ سعادتی, دکتر زهرا (2017-10-10). "آبسه مقعدی چیست - تشخیص درمان و تصاویر - لیزر جراحی درمان دکتر زهرا سعادتی". کلینیک جراحی و لیزر دکتر زهرا سعادتی (بە فارسی). Retrieved 2022-10-31.

١ کتێبی فھرست بیماریھا لاپەڕە ٩[١] ٢- ماڵپەڕی کلینک ھموروئید.[٢]

  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :0 نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری :1 نەدراوە