باوە دوزگن (زازاکی: دوزگین باڤا)، کەسایەتییەکی ئایینییە لە نێو کوردانی عەلەوی بە تایبەتی لە پارێزگای دێرسم / تونجلی ھەروەھا ناوی شاخێکە لە ناوچەی قسلە/ نازمییە، لە نزیک گوندی قلێ. خەڵکی ئەوێ دەڵێن کە دوزگن کوڕی سەید کورێشە کە باپیرەگەورەی تایەفەی کورێشانە ناوی دروستی شا حەیدەرە بووە. لە لووتکەی ئەم شاخەدا ون بووە بۆیە بە کەڤری ممبارەک یان کێمرێ بیمبارەک ناسراوە واتە (بەردی پیرۆز).[١]

باوە دوزگن وەلی و پیاوخاس بووە، کەرامەتی لێ بینراوەو لە ساڵیکی وشک و سارددا، خەلک بە گشتی بە دەستی قات و قڕی دەتڵانەوە، کەچی مێگەلی دوزگن لەوەڕیان ھەر ھەبوو. گۆچانی دوزگن بە ھەر شوێنێک کەوتبایە سەوز ھەڵدەگەڕا.[٢]

بەگوێرەی تۆژینەوەکان ناوی دوزگن دەبێ پەیوەست بێ بە ناوی توژک کە ئاماژەیە بۆ ناوی چیایێک و بۆ خوداوەندی کۆنی ڤاھاگن.[٣] کە دوو واتای ھەیە لە شێوەزاری کوردانی عەلەوی: تیژ و دۆژەک (دۆزەخ) چونکە چیایی بورکانین. لە میتۆلۆژیای کۆنی باکووری کوردستان وەلی دوزگن ھاوشێوەی میترایە کە خوداوەندی زەردەشتییەکان بووە. وەک نەریتی کۆنی زەردەشتییەکان بۆ ئەوانەی نزای وەچەی کوڕیان لە میترا دەکرد، خەڵک دەچنە زیارەتی باوە دوزگن بۆ ھەمان مەبەست.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Hüseyin Çakmak, 'Resmi Anlatımlarda ve Halk Anlatımlarında Duzgı', Munzur, 2008, sy. 29.
  2. ^ . Khur means here 'with short ears'. Thus Khurêso Khurr refers to Armenian roots of some clans of Kureyşan community (see Gürdal Aksoy, Tunceli: Alevilik, Ermenilik, Kürtlük, Ankara, 2012, Dipnot).
  3. ^ Aksoy, 2012, p. 99-115 ISBN 978-6054412501.