خەڵاتەکانی ڕوانگە (بە ئینگلیزی: Rwanga Awards) پێکھاتووە لە پرۆژەیەک لە پرۆژەکانی دەزگای ڕوانگە. ئەم پرۆژەیە بە نیازی دەرخستنی بەھرە شاردراوەکانی گەنجانی تەمەن ١٥–٢٥ ساڵ ھاتۆتە ئاراوە[١] و بەشداربووان دەتوانن لە چەند بەشێکدا بەشداری بکەن: کورتە چیرۆک، فۆتۆگرافی، کورتە فیلم، مۆسیقا، وێنەکێشی، ھونەری ڕیسایکڵین، دەستپێشخەری کار، لەگەڵ داھێنانی زانستی.[٢] خەڵاتەکانی ڕوانگە لە ساڵەکانی ٢٠١٤–٢٠١٧ دوابەدوای یەکتر ئەنجام دراون،[٣] و لە ساڵی ٢٠١٥ش چەند سپۆنسەرێک وایان کرد کە ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە ببرێت، لەوان: فاستلینک، ھایپەر مارکێتی کارفوور، ھۆتێلی ریکسۆس لە دھۆک، کۆمپانیای لیگەسی بۆ بیناسازی.[١] بەشداربووان دەیانتوانی لە ڕێگەی پۆستی ئەلەکترۆنی یاخود لە یەکێک لە بنکەکانی ڕوانگەوە کارەکانیان پێشکەش بکەن؛ بەشداربووانیش بانگھێشت دەکران بۆ چاوپێکەوتن و براوەکان خەڵاتییان وەردەگرت. خەڵاتەکانی ڕوانگە لە ئێستادا سێ بنکەی سەرەکی ھەیە:
خەڵاتەکانی ڕوانگە |
---|
|
خەڵات دەبەخشرێت بۆ | خەڵاتەکانی ڕوانگە ساڵانە پێشکەش دەکرێن بە گەنجانی ھونەرمەند بە مەبەستی ھاندان و پەرەپێدان بە بەھرەکانیان |
---|
سپۆنسەر | دەزگای ڕوانگە |
---|
وڵات | کوردستان |
---|
ماڵپەڕی سەرەکی | وێبگەی فەرمی |
---|