خەواندنی موگناتیسی

خەواندنی نەست یان خەواندنی موقناتیسی (بە لاتینی: Hypnosis) بریتییە لە بارێکی ھزری کپ و ئارام، کە تێیدا نەستەکانی مرۆڤ چاڵاک دەبێت و بەشێوەیەکی فراوانتر دەست بەسەر جەستەدا دەگرێت. بەجۆرێک بیر و ھزری ناوەوەی مرۆڤ وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ ھەمووپێشنیار لایەنە ئەرێنییەکانی جەستە. خەواندنی موگناتیسی بارێکی ئاسایی مرۆڤە، کە ھەر کەسێک دەتوانێت بەشێوەی خەواندنی تەواو و نیمچە خەوتوو دا بڕوات، زۆرجاران لەڕێگای خوێندنەوەی پەرتوک ڕوودەدات، یان لەکاتی نۆرینی فیلمێکی دیاریکراو، ھەرکاتێک بیری مرۆڤ بە قوڵی چووە سەر بابەتێکی دیاریکراو بەجۆرێک بە توندی کاربکاتە سەر مێشک ئەوە دەشێت بە خەواندنی موگناتیسی دا بڕوات، یان زۆرجاران لە ڕێگای کەسێکەوەئەم کاریگەرییە دەخرێتە سەر جەستە، کە ئەویشلە ڕێگای بەکارھێنانی چەندین ئامرازی تایبەتەوە دەبێت، خەواندنی موگناتیسی ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەی بینیوە لەسەر چارەسەری نەخۆشییەکان، بەپێی سەرژمێرییەکانی «ڕێکخراوی تەندروستی جیھان» ی لە ٩٠٪ دانیشتوانی جیھان بۆ خەواندنی موگناتیسی دەست دەدەن و لەم ڕێژەیەش بەشێوەی تەواوەتی کاریگەری ھەبووە لە چارەسەرییە دەروونییەکان و جەستەیییەکان، توێژینەوەکان ئەوەیان نیشانداوە کە جەستەی مرۆڤ خۆی دەخاتە خەواندنی موگناتیسییەوە ئەگەر ھاتوو جەستەی زۆر پێویستی پێ بوو، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا زۆرینەی مرۆڤەکان لە ڕێگای خەواندنی موگناتیسی خودی خۆیان دەخەوێنن.

Photographic Studies in Hypnosis, Abnormal Psychology (1938)

ھۆکاری چارەسەر دەستکاری

وەک ڕێگایەک بەکاردێت بۆ:

  1. وازھێنان لە جگەرە کێشان
  2. پێشخستنی خود
  3. پشوو دان
  4. چاککردنی تەرکیز
  5. بەرزکردنەوەی توانستی خوێندن
  6. چارەسەری دوودڵی و دڵە ڕاوکێیی
  7. باشترکردنی توانا وەرزشییەکان
  8. بەرزکردنەوەی توانای خێرا خوێندنەوە
  9. باشترکردنی بیرۆکە و داھێنان
  10. پێشکەوتنی بیری بازرگانی
  11. متمانە بە خۆبوون
  12. چاککردنی زێدەڕۆیی
  13. وازھێنان لە نینۆک خواردن
  14. بەرزکردنەوەی توانای کۆڵنەدان

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری