دوکتۆر خەسرەو باقری لە ئێستادا مامۆستایە لە زانکۆی تاران لە بواری فەلسەفەی پەروەردە و فێرکردن. ھەروەھا سەروکی ئەنجومەنی فەلسەفەی پەروەردە و فێرکردنی ئێرانە.

خەسرەو باقری

لە سالی ١٣٣٦ ھ لە تاران لە دایک بووە. سالی ١٣٥٧ھ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری دەرونناسی لە زانکۆی عەللامە تەباتەبایی وەرگرتووە ھەروەھا لە سالی ١٣٦٤ ماستەری لە بواری فەلسەفەی زانستی پەروەردەیی لە زانکۆی تەربییەت مودەرریس وەرگرتووە و لە دوایی دا ڕووی لە وڵاتی ئۆسترالیا کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی بروانامەی دکتۆرا لە بواری فەلسەفەی زانستی پەروەردەیی لە زانکۆی نیوساوس وێلز. ئێستا مامۆستای بەشی فەلسەفەی پەروەردە و فێرکردنە لە زانکۆی تاران.[١][٢]

پەراوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٤ ھێنراوە.