خەبات (ڕۆژنامە)
خەبات (دروشم: تا ژیان بەردەوام بێ، خەبات بەردەوامە)[١] ڕۆژنامەیەکی سیاسیی ڕۆژانەیە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە و بە زمانی کوردی وەشاندەکرێت، ھاوکات پاشکۆی وەرزشی و زانستی و ھزر و ھونەر یشی کەگەڵ دەردەکرێت. عەلی عەبدوڵڵا خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەی خەباتە وە ھەروەھا سەلام عەبدوڵڵاش سەرنووسەری ڕۆژنامەکەیە، ڕۆژنامەی خەبات ئۆرگان و زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەیەکێ لە کۆنترین ڕۆژنامەکانی کوردستان دادەنرێت کە زۆرتر لە ٤٠٠٠ ژمارەی لێ وەشانکراوە، یەکەم ژمارەی ڕۆژناممەی خەبات لە ٤ی نیسانی ١٩٥٩ لە بەغدا دەرچووە.[٢]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ درووشمی ڕۆژنامەکە[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی لیژنەی ناوچەی ھۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی ٣ی نیسانی ٢٠١٤ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ بارزانی نەمر گرنگییەکی تایبەتی بە ڕۆژنامەی "خەبات" داوە Archived ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩, لە وەیبەک مەشین.، ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ھەولێر، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە.
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
ئەم ڕۆژنامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |