خۆپیشاندانی شێلادزێ (٢٠١٩)

لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە شارۆچکەی شێلادزێی پارێزگای دھۆک خۆپیشاندانێک کرا. مەبەستی خۆپیشاندانەکە ئیدانەکردنی کوشتنی چوار کەسی سڤیلی ناوچەکە بوو بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا. سەرەتا خۆپیشاندانەکە لەنێو شارۆچکەی شێلادزێ بوو، دواتر خۆپیشاندەران بەرەوی سەربازگەی سپای تورکیا ڕۆیشتن کە کەوتووەتە کۆمەڵگەی سیریێ. خۆپیشاندەران چوونە نێو سەربازگەکە و ئاگریان تێ بەردا. لە ئەنجامی ئاڵۆزی و پێکدادانەکانی ئەم خۆپیشاندانە، کەسێک کوژرا و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.[١]

کاردانەوەکان دەستکاری

  •   حکوومەتی ھەرێمی کوردستان – نیگەرانی و دڵگرانیمان بۆ کەوتنەوەی زیانی گیانی و بریندار لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی ناوچەی شێلادزێ دەردەبڕین و وێڕای سەرەخۆشی، ھاوسۆزی لەگەڵ کەسوکار و خانەوادەی قوربانیان دەردەبڕین. دەستی گێرەشێوێن لە پشت ئەو ڕووداوانەوە ھەیە، بۆیە دەزگا پەیوەندارەکان بە وردی لێکۆڵینەوەی لێدەکەن و ھۆکارانی پشێوی و گێرەشێوێنان سزا دەدەرێن.[٢]
  •   حکوومەتی عێراق – وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەقەکردنی ھێزەکانی تورکیا لە ھاوڵاتیانمان لە ناحیەی شیلادزێ و کۆمەڵکەی سیرێ لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک ئیدانەدەکات، کە کەسێک تێیدا بووە قوربانی و ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتەوە و دواتر فڕۆکەکانی تورکیا بە ئاستێکی زۆر نزم بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕانەوە و بووەنە مایەی ترساندنی ھاوڵاتیان. نیگەرانی خۆمان بۆ قوربانییەکان و زیانەکان دەردەبڕین، و وەزارەتی دەرەوە باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بانگھێشت دەکات و یاداشتێکی ناڕەزایەتی دەربارەی رووداوەکە رادەست دەکات و داواش دەکات جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە. سەروەری عێراق و ئاسایشی ھاوڵاتییەکانی بە پلەی یەکەم لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییەکانی حکومەتی عێراقدایە و جەختدەکەینەوە کە عێراق بەردەوام ھەموو دەستدرێژییەک بۆسەر ئاسایش و سەروەریی عێراق و بەکارھێنانی خاکەکەی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئاسایش و سەلامەتی ھەر وڵاتێکەی دراوسێ ئیدانە دەکات.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "خۆپیشاندانی ھاوڵاتیان لە شێلادزێ شەھید و برینداری لێکەوتەوە". www.radionawa.com. ڕادیۆی نەوا. ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. Retrieved 30ی Januaryی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)
  2. ^ "ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە". cabinet.gov.krd. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. Archived from the original on 1ی Februaryی 2019. Retrieved 30ی Januaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help) ١ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "هەڵوێستى حکومەتى عێراق و هەرێم لەسەر رووداوەكەی شیلادزێ پێچەوانەى یەکترە". www.zamenpress.com. زەمەن پرێس. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩. Retrieved 30ی Januaryی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help) ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.