خوێ، خێ یان مەکی خێیەکی بەردینییە لە ناوچەی پونجاب لە پاکستان دەردەھێندرێ، خێیەکە بە ھۆکارە کانزایییەکانەوە ڕەنگێکی پەمبەیی ھەیە و بە جێگرەوەی خوێیە پاڵاوتنەکان دادەندرێت لە بەکارھێنانی چێشتلێنان، زۆر جار بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە بنەمایەکی تەندروستی ھەیە لە بەرامبەر خوێی ئاسایی بەڵام.

خێی ھیمالایا

مێژوو دەستکاری

ئەفسانەی دیتنەوەی خێی ھیمالایا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی سوپای ئەسکەندەری گەورە کە ٣٠٠ ساڵ پێش زایینە،[١] بەڵام یەکەم تۆماری کانگاکردنی خێی ھیمالایە دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی ١٢٠٠ی زایینی، خێیەکە زیاترینیان لە کانگای خێی خێورا لە ناوچەی خێورا بە دیاریکراوی لە ناوچەی جەلوم لە شاری پونجابی پاکستان، کە دەکەوێتە دامێنی گردی زنجیرە خوێ لە نێوان ڕووباری ئیندۆس دەشتی پونجاب، خێیەکە بە پلەی یەکەم بە شێوەیەکی کۆ ھەناردەدەکرێ بۆ وڵاتانی دەرەوەی پاکستان بە مەبەستی بازاڕکردن و بەکارھێنانی وەک پێداویستییەکی ڕۆژانە.[٢][٣]

پێکھاتە کانزایییەکان دەستکاری

خێی ھیمالایا بەپێی شیکاری زانستی دەربارەی خوێیەکە دەری خست کە لە نێوان ٩٦٪ بۆ ٩٩٪ کبۆری سیدیۆمدان، لەگەڵ بوونی شوێنەواری (کالیسیۆم، ئاسن، زینک، کرۆم، مەگنیسیۆم، سەلفات) ھەر یەکەو لە ئاستی سەلامەتی جیاوازدان لە پێکھاتەی خێیەکە، خوێیەکە سەلامەت نییە بۆ بەکارھێنان بەبێ پرۆسەی پاککردنەوە تەنانەت لە کاری پیشەسازیشدا، لە ڕووی خۆراکییەوە خێی ھیمالایە ھەر وەکی خێی سەر مێزی باوە، تەنھا سەبارەت بە یۆدی کانزای بنەڕەتی نەبێت کە لەوەیان جیاوازە لەگەڵ خێی سەر مێزی باودا، ھەروەھا ئەو باوەڕە پشتگیری نەکراوەی کە ئاماژە بە تەندروست بوونی خێی ھیمالایە دەدات لە بەرامبەر خوێی سەرمێزی باودا ھیچ بنەمایەکی زانستی بۆ ئەو سوودە تەندروستییە بانگەواز بۆ کراوە نییە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری