خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٤-١٩٩٥

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ١٩٩٤-١٩٩٥ ٤٠هەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بوو، سێیەم خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو .[١] ئەیاکس ئەمستردام بۆ چوارەمجار ئەم پاڵەوانێتیەی بردەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-0 لە ئەی سی میلانی بردەوە. یاری کۆتایی نێوان هەردوو یانە لە یاریگای ئێرنست هاپڵ لە ڤیێنا لە ٢٤ی ئایاری ١٩٩٥ بەڕێوەچوو . ئەیاکس ئەم پاڵەوانێتییەی بەبێ هیچ دۆڕانێک لە قۆناغی کۆمەڵەکان و قۆناغی کۆتایی بردەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە ساڵی ١٩٧٣ ەوە ئەو ئامارە تۆماربکرێت.[٢] ئەم خولە چوار گروپی لەخۆگرتبوو کە هەریەکەیان چوار تیمی تێدابوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا. هەروەها یەکەم ساڵ بوو کە هەشت تیپ سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی . هەروەها یەکەمجار بوو کە ئەم پێشبڕکێیە لە یەکەم تا کۆتا یاری پێشبڕکێکە بە چامپیۆنزلیگی یوفا ناسرا: لە دوو وەرزی پێشوودا، چامپیۆنزلیگی ئەوروپا ناسرا .بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەک، بەشداربووانی کۆماری فیدراڵی یوگۆسلاڤیا نەیانتوانی بەشداری بکەن.

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٤-١٩٩٥
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ40
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٠ی ئابی ١٩٩٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٤ی ئایاری ١٩٩٥
ڕێکخەریەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا
براوەئەیاکس ئەمستەردام
Statistical leaderGeorge Weah
یاریی کۆتاییییاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٥
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1995/


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.
  2. ^ "UEFA Champions League Winners List". www.topendsports.com. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی دەستکاری