ھەزارپێ
ھەزارپێ، خشی[١] یان خشک[٢] (بە ئینگلیزی: Centipede) بە کۆمەڵێک لە گیانلەبەرانی جومگەپێ دەگوترێت کە ڕاوکەرن و ژمارەیەکی زۆر پێیان ھەیە. لە زمانی ئینگلیزیدا سێنتیپیدیان پێ دەگوترێت کە بە لاتین مەعنای سەدپێ دەدات، بەڵام لە ڕاستیدا ھیچ جۆرێکی خشی سەد یان ھەزار پێی نییە، بەڵکوو ژمارەی ئەو جووتە پێیانەی ھەیانە تاقە و لە ١٥وە تا ١٧١ جووت پێیان تێدا تۆمار کراوە.[٣]
ھەزارپێ | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Chilopoda |
پلەی پۆلێنکردن | class |
پۆلێنکردنی باوان | Myriapoda |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٤١٨ million years BCE |
زۆربەی خشییەکان گۆشتخۆرن و بە شوێنی گیانلەبەری بچووکدا دەگەڕێن کە دەرەقەتیان بێن و ڕاویان بکەن. زۆربەی خشییەکان ژەھراوین و دەتوانن بگەزن و ئێش بە مرۆڤ و گیانلەبەرانی تر بگەیەنن. لە بڕێک وڵاتدا، وەکوو چین، دەبرژێنرێن و وەک خواردن کەڵکیان لێ وەردەگیرێت.[٤]
خواردن
دەستکاریزۆربەی ھەزارپێکان گۆشتخۆرن. خواردنی سەرەکییان مێروو و گیانلەبەری بچووک وەک کرمی خاکی، مێش و بەچکەی مێشە. شیکردنەوەی ناوەرۆکی سکی ھەزارپێکان دەری خستووە کە ڕوەکەکان بەشێکی ڕێژەیەکی کەمی خواردنی ئەم گیانلەبەرانەن. ئەگەرچی کاتێک لە تاقیگەدا خواردنیان پێ نەدراوە مەجبوور بوون ڕووەکیش بخۆن.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «خشی»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
- ^ «خشک»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ (کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
- ^ «Evolutionary biology of centipedes (Myriapoda: Chilopoda)». Annual Review of Entomology. 52 (1): 151–170. 2007. doi:10.1146/annurev.ento.52.110405.091326. PMID 16872257.
- ^ Pak، Mijune. «Eating Bugs/Insects in Donghuamen Night Market!». Follow me Foodie. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Lewis 2007, p. ١٦٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەزارپێ تێدایە. |
ئەم «گیانلەبەر» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |