خشتی ئاراستەبەر (پێشی دەوتریت بەردی ڕێنمایی، خشتی نابینایان، ڕێڕەوی زیرەک، ئاراستە ھێڵ، خشتەقوری کوێران) (بە ئینگلیزی: Tactile paving) بریتییە لە سیستەمێک کە پێکھاتووە لەخشتێکی ئاراستەلەسەر بەجۆرێک لەسەر ڕوی خاک دادەنرێت لە ڕێڕەوی شۆستەی شەقامەکان و نھۆم و پەیژەی شوێنەگشتیەکان بۆ یارمەتیدانی ئەوکەسانەی کێشەی بینینیان ھەیە.

خشتی ئاراستەبەر
لقیtile
زاناسیچی میاکی

ئەم خشتەکە تایبەتانە ڕەنگیان زەردە و لەسەر ڕوویان ھێڵکاری کراوە و چاڵی و قوڵی ڕێکخراو ھەیە لەشێوەی چوارگۆشە و لاکێشەی و بازنە و ھتد، کەدەتوانرێت بەھۆی ژێڕپێیەکان بەپێڵاوەوە ھەستی پێبکرێت یاخود لەڕێگای بنکی گۆپاڵەوە ھەستی پێبکرێت بەجۆرێک کەسی نابینا یاخود کەمبینا دەتوانێت ئاراستەی ڕێڕەوی خۆی دیاری بکات و ئاگاداربێت لەوەی کە بەرەو کوێ دەڕوا و لەبەردەمی چ ئاراستەیەک یاخود چ چاڵێک یان کۆسپێک ھەیە.

بۆ یەکەمجار ئەم سیستەمە لە وڵاتی ژاپۆن پەیرەوکرالەسەر شەقام گشتیەکان بەتایبەت لەبەردەم ڕێڕەوی وێستگەکانی پاس دواتر گەیێندرایە شانشینەیەکگرتوەکان و ئوسترالیا وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەسەرەتای نەوەدەکان، لەدوای بڕیاردانی ئەمەریکیەکان وەک یاسا بۆ گشت شەقامەکان و پەیوەستی شەقامەکانی ئەمەریکا بەکەنەدا ئەم سیستەمە بۆ کەنەداش گوازرایەوە.

مێژوو دەستکاری

بۆیەکەمجار ئەم خشتەکە لەلایەن سیچی میاکی داھێنرا لەساڵی ١٩٦٥ کە دواتر وەک پڕۆژەیەک پێشکەش بە شارەوانی ئۆکایامای کرد و لەساڵی ١٩٦٧ لەیەکێک لەشەقامەکانی ئۆکایاما دانرا لە ژاپۆن دواتر بەجیھان بڵاوبوویەوە.

لەمڕۆدا ئەم خشتەکە زەردانە لەگشت شەقام و رێرەوە گشتیەکانی ژاپۆن بونیان ھەیە، ھەم بۆ جوانکاری ھەمیش بۆ ھاوکاری، ئەم خشتەکە زەردانە دەتوانرێت شۆستەکان بڕازێنێتەوە و دیمەنێکی جوان بەشۆستەکان ببەخشێت و بەجۆرێک لەگەڵ بەردڕێژکراوەکان بگوجێندرێت، لەگەلێک شوێن ئەم خشتەکە لە ماددەی ئاسن دروست دەکرێت بەگوێرەی پێویستی شوێنەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری