ژینناسیی خانەیی
ژینناسیی خانەیی (ھەروەھا ژینناسیی خانە یان خانەناسی) لقێکی ژینناسییە کە لێکۆڵینەوە لە پێکھاتە، کار و ئاکاری خانەکان دەکات.[١][٢] ھەموو ئۆرگانیزمە زیندووەکان لە خانەکان پێک ھاتوون. خانە یەکەی بنەڕەتیی ژیانە کە لە ژین و کارکردنی ئۆرگانیزمەکان بەرپرسە.[٣] ژینناسیی خانەیی لێکۆڵینەوەی یەکە پێکھاتەیی و کردارییەکانی خانەکانە. ھەردووک خانە ناوک سەرەتایی و ناوک ڕاستەقینەکان دەگرێتەوە و چەندین ژێربابەت لەخۆ دەگرێت لەوانە لێکۆڵینەوەی مێتابۆلیزمی خانەیی، ڕاگەیێنیی خانەیی، سووڕی خانە، زیندەکیمیا و پێکھێنانی خانە. لێکۆڵینەوەی خانەکان بە بەکارھێنانی چەند تەکنیکی وردبینی، خانەچاندن و کەرتکەرتکردنی خانەیی ئەنجام دەدرێت. توێژینەوە لە ژینناسیی خانەیی لەگەڵ چەندین بواری تری وەک جێنەتیک، جێنەتیکی گەردی، ژینناسیی گەردی، وردەژینناسیی پزیشکی، بەرگریناسی، و کیمیای خانەیی پێکەوەبەستراوە.
ژینناسیی خانەیی | |
---|---|
لقی | ژینناسی |
بەشێکە لە | ژینناسی |
بوارەکانی خوێندن | خانە |
جێبەجێکار | ژینناسی خانەیی |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Cells and genomes». Molecular Biology of the Cell (6th ed.). New York, NY: Garland Science. 2015. pp. 1–42. ISBN 978-0815344322.
- ^ «Cell Biology | Learn Science at Scitable». www.nature.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Cell and Molecular Biology. Rastogi Publications. Dec 1, 2005. p. 11. ISBN 978-8171338177.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژینناسیی خانەیی تێدایە. |
ئەم ژینناسی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |