پارتی ڕزگاری کورد یان حیزبی ڕزگاری کورد

لە شوباتی ١٩٤٥ ئەم پارتە دامەزرا ژمارەی ئەندامەکانی ئەم پارتە چوار ھەزار کەس بوو و ئامانجی پارتەکە نەھێشتنی چەوساندنەوەی نەتەوەیی دژی کورد و چارەسەرکردنی گیروگرفتە کۆمەڵایەتییەکان و پەرەپێدانی لایەنی ئابوری و ڕۆشنبیری بوو. ڕۆژنامەی ڕزگاری بە شێوەکی نھێنی وەکو زمانحاڵی پارتەکە بە ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی دەردەچوو ھەروەھا ڕزگاری ھەوڵیدا دەنگی کورد بگەیەنێتە ئاستی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٤٦ دوای بەستنی کۆنگرەیەک بۆ پارتەکە بڕیاردرا کە وەکو ڕێخۆشکردنێک بۆ دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد پارتی رزگاری کورد ھەڵبوەشێننەوە.

درێژە پێدەری پارتی گەلی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام حیزبی ڕزگاری کوردستان لە ١٥ی ئابی ١٩٩٣ ڕاگەیەندراوە، ئامانجیشی سەربەخۆیی ھەر چوار پارچەی کوردستانە و دروشمی حیزبی ڕزگاری بریتییە لە نیشتیمانێکی سەربەخۆ، گەلێکی بەختەوەر و ئایندەیەکی گەش. یەکێکە لەو حیزبە کوردستانیانەی کە لە دەستپێکی خەباتیدا دروشمی ڕێفراندۆمی ھەڵبژاردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردستان. ھەروەھا باوەڕی بە دیموکراتی و سەربەخۆیی ھەیە.

حیزبی ڕزگاریی کوردستان، حیزبێکی نیشتمانیی دیموکراتیی پێشکەوتنخوازە، لە پێناو کوردستانێکی سەربەخۆ و گەلێکی بەختیاردا دامەزراوە، خەبات بۆ نیشتیمانێکی سەربەخۆ، کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر و جیھانێکی باش دەکات. بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەی کوردستان دروشمی بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆمی بەرزکردووەتەوە، پێی وایە کە دەبێ تەواوی کێشەکان لە ڕێگەی دایالۆگ و دانوستاندن چارەسەر بکرێن. باوەڕی بە خەباتی ڕێکخراوەیی و ڕاگەیاندن و دیبلۆماسی و کاری جەماوەری ھەیە و خەباتی چەکداری و میلیشیای حیزبی ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری