حوسنی حاجی ڕەشید : (١٩٢٣- ١٩٧٢ ) لە بنەماڵەی عیسا قەسابە، ١٩٢٣ لە زاخۆ لەدایکبووە ، سەرۆکی ڕێکخراوی نھێنیی (برووسک) بووە کە کۆمەڵێک لاو لە زاخۆ دایانمەزراندووە.

حوسنی حاجی ڕەشید

چالاکیی سیاسی دەستکاری

سەرۆکی ڕێکخراوی نھێنیی (برووسک) بووە کە کۆمەڵێک لاو لە زاخۆ دایانمەزراندووە. ئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد) بووە لە بەغدا. ١٩٤٢ لە ڕێی عەونی یووسفەوە چووەتە ناو (حیزبی ھیوا). نەخشی لە خۆپیشاندانەکانی ڕاپەڕینی کانوونی دووەمی ١٩٤٨دا ھەبووە و لە شیوعییە ھەرەچالاکەکان بووە و دژ بە ناردنەدەرێی دانەویڵە وەستاوەتەوە. سەرەتای ساڵانی پەنجا چووەتە ناو حیزبی شیوعیی عیراق و سەردەمی حوکمی پاشایەتی چەند جارێک گیراوە و ١٩٥٤ دوورخراوەتەوە بۆ شەنگال و ١٩٥٦ بۆ مووسڵ.[١][٢]

کارمەندی حکوومەت دەستکاری

پاش ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ گەڕاوەتەوە بۆ زاخۆ و ١٩٥٩ کراوە بە بەڕێوەبەری شارەوانی و چەند مانگێک لەو وەزیفەیەدا ماوەتەوە.[١][٢]

شۆڕشی ئەیلوول دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٠ حاکمی گشتیی عەسکەری بڕیاری دوورخستنەوەیی داوە. ١٩٦٣ کە لە بەغدا خۆوەشێر بووە، فەرمانی دەستگیرکردنی دراوە. ساڵح یووسفی کە بۆ دانوستان لە بەغدا بووە، ھاوکاریی کردووە بۆ دەربازبوون و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و لەوێشەوە بۆ ناوچەی زاخۆ و چووەتە ناو شۆڕشی ئەیلوول. ١٩٦٧ چووەتەوە بۆ بەغدا و خۆی شاردووەتەوە، تا لە ١٩٦٩دا لێبوردنی گشتی بۆ سیاسییەکان دەرچووە و ئیدی بەیەکجاری وازی لە حیزبی شیوعی ھێناوە.[١][٢]

کۆچی دوای دەستکاری

لە ١٩٧١ کراوە بە بەڕێوەبەری شارەوانیی شیرانێش. لە ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ کۆچیدواییی کردووە لە بەغدا، تەرمەکەی براوەتەوە بۆ زاخۆ و ١٢/١٠ بەخاک سپێردراوە .[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ بنەماڵەکەی ئەم ژیاننامەیەی ئامادەکردووە.
  2. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 7955 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .