حاڵەتی مونچاوزن
حاڵەتی مونچاوزن حاڵەتێکی دەروونی دەگمەن و دەستکردە[١] کە کەسی تووشبوو وا نیشان دەدات نەخۆش بێت، زیانی بەرکەوتبێت، یان تووشی کارەساتێکی دڵتەزێن بووبێت یاخوود خۆی یان کەسێکی تر تووشی ئەو زیانانە بکات بۆ ڕاکێشانی سەرەنج و ھەستی سۆزی ئەوانی تر،[٢][٣] یان بۆ باشترکردنی خۆیان و ڕاکێشانی ستایشی کەسانی تر بۆخۆیان، ھەرچۆنێک بێت ئەگەرچی کەسی تووشبوو ئەم کارانە دەکات و ئاگاداری ئەوە بێت ئەم کارانە دەکات بەڵام دەکرێت لە ھۆکاری پشت ئەم کارانە نەزانێت و بێ ئاگا بێت لەوەی بۆچی ئەم کارانە دەکات[٢] نەخۆشییەکە لەدوای خانەدانێکی ئەڵمانییەوە، بارۆن مونچاوزن ناوی لێنرا، کە بەناوبانگ بوو بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی باوەرپێنەکراو.[٣][٤]
بۆ نموونە کەسانی تووشبوو دەکرێت کەسێکی تر وەک نەخۆش نیشان بدەن و داوای چارەسەری پزیشکی بکەن، بە زۆری وەک ئەوەی باوانی مناڵەکە ئازاری مناڵەکە بدات، ئەم جۆرە خراپکارییە دەکرێت ژیانی مناڵەکە بخاتە مەترسییەوە یان تووشی جۆرە چارەسەرێکی بکات کە پێویست نییە[٢][١] لەوانەیە ئەو کەسانە تووشی بن کە گرنگی پێدەری مناڵن، دایکی مناڵی بچووک یان باوک یان کەسێکی تری گرنگی پێدەری مناڵیش دەکرێت تووشی بێت.[٥] و لەبەر ئەوەی کەسی تووشبوو بەشێوەیەکی پرۆفیشنال ڕۆلەکە دەگێڕێت زەحمەتە بزانرێت کە کەسی تووشبوو حاڵەتەکەی ھەیە یان بەڕاستی نەخۆشە.
پۆلێنکردن | |
---|---|
بەستەرە دەرەکییەکان |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Munchausen syndrome - Better Health Channel». www.betterhealth.vic.gov.au. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب «Factitious disorder - Symptoms and causes». Mayo Clinic (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Overview - Munchausen's syndrome». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ١٦ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Munchausen Syndrome». WebMD (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە 2022-04-26 ھێنراوە.
- ^ staff، familydoctor org editorial. «Munchausen Syndrome By Proxy». familydoctor.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.