جەیک پڕاڵتا

کەسایەتییەکی بڕۆکلین ناین-ناین

جەیکەب «جەیک» شێرلۆک پڕاڵتا (١٩٨١ لەدایکبووە)[١] کەسایەتییەکی خەیاڵییە و پاڵەوانی چیڕۆکی نمایشی سیتکەمی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکیی بڕۆکلین ناین-ناینە و لە لایەن ئاندی سامبێرگەوە ڕۆڵی گێڕدراوە. ئەو لێکۆڵەرێکی گاڵتەجاڕ بەڵام بلیمەتی بنکەی ٩٩یەمی پۆلیسی نیویۆرکە. پڕاڵتا سیفەتی «گاڵتەچی پۆل» ھەڵگرتووە، بەبەردەوامی گاڵتە ڕادەکێشێتو گاڵتە لەسەر ھاوکارەکانی، و بەتایبەتیش ئێمی سانتیاگۆ، دروست دەکات. ئەو کاڵتەبازێتی خۆشدەوێت و ھەدێک جار زیاتر لە ھاوکارکانی بە کارەکانی کاریگەر دەبێت. لەگەڵ سیفەتی منداڵانەی ھەیە، پڕاڵتا زۆر زیرەکە، بیرکردنەوەیەکی خێرا و ھەستیاری ھەیە، ھەر لەبەر ئەمەش زۆرترین ژمارەی دەستگیرکردنی لە بنکەکەدا ھەیە. پڕاڵتا لە ئەڵقەی «شەوی یاری» ی وەرزی پێنجەمدا ڕاگەیاند کە ناوی ناوەڕاستی بۆ شێرڵۆک گۆڕیوە.

جەیک پڕاڵتا
کەسایەتیی بڕۆکلین ناین-ناین
ئاندی سامبێرگ وەک جەیک پڕاڵتا
یەکەم دەرکەوتن«پایڵت»
دروستکراوە لەلایەن
بەرجەستەکراوە لەلایەن
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوجەیکەب شێرلۆک پڕاڵتا
ناوی خواستراو
  • کاڕڵ مانگرمن
  • ڵاری شێربێت (نازناوی پاراست)
  • چەندەھا کەسایەتی خۆشاردنەوە
نازناوچەنەبازەکە (قوتابخانەی ئامادەیی)
ڕەگەزنێر
پیشەلێکۆڵەر لە بنکەی ٩٩یەمی پۆلیسی نیویۆرک
خێزان
  • ڕۆجەر پڕاڵتا (باوک)
  • کاڕێن پڕاڵتا (دایک)
ھاوسەرئێمی سانتیاگۆ
خۆشەویست
  • سۆفیا پڕێز (کچە ھاوڕێی پێشوو)
  • دکتۆر. ڕۆسی (خۆشەویستی پێشوو)
  • جێنی گێڵدنھۆرن (خۆشەویستی منداڵی)
ئایینجوولەکە
نەتەوەئەمریکی

جەیک زۆربەی کات گاڵەتچێتییەکەی وەک ئامێرێک بۆ سەرکەوتن بەسەر ھەستەکانیدا بەکاردەھێنێت. جەیک ئاشقی دای ھارد، تەیلۆر سویفت، بڕۆکلین نێتس، شارستانیەتی گشتی، ڕقی لە شانۆگەری و مۆسیقای کلاسیکییەکانە. ئەوەش بڵاوە کە خوی خواردنی ناتەندروست ھەیە وەک نەخواردنەوەی ئاو[٢] و وەرزش نەکردن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "The Apartment". Brooklyn Nine-Nine. February 25, 2014. Fox. I'm only 33, so we're in the same generation.
  2. ^ "HalloVeen". Brooklyn Nine-Nine. October 17, 2017. Fox. I know you don't drink water. You pee once every two days.