جەیمس گلیشەر (بە ئینگلیزی: James Glaisher؛ لەدایکبووی ٧ی نیسانی ١٨٠٩ – مردووی ٧ی شوباتی ١٩٠٣) گەشتیار و کەشناسێکی بەریتانی بوو

جەیمس گلیشەر
لەدایکبوون (1809-04-07) 7ی نیسانی 1809
Rotherhithe, London, England
مردن٧ی شوباتی ١٩٠٣(١٩٠٣-٠٢-٠٧) (٩٣ ساڵ ژیاوە)
Croydon, London, England
نەتەوەEnglish
بوارەکانMeteorology
ھاوسەرCecilia Louisa Belville (ھاوسەرگیری ١٨٤٣)
منداڵەکان3 (incl. James)

ژیاننامە دەستکاری

گلێشەر لە رۆتەرتیت لەدایک بوو، باوکی کاژێرچی بوو لە لەندەن، بچوکترین یاریدەدەربوو لەکاتی دروستکردنی ڕوانگەی کامبریج لە ١٨٣٣پێش ئەوەی ببێت بە ڕوانگەیەکی شاھانە، بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ بەرێوەبەری ڕوانینە ئاسمانیەکان کێشکردنە موگناتیسیەکان بووە لە گرین ویچ.

لە ١٨٤٥ خشتەی خاڵبەندی پێوانی شێی داناوە، لە یۆنیۆی ١٨٤٩ دەبێتە ئەندام لەکۆمەڵەی ھاوەڵانی شاھانە.

ئەندام بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی روانینە ئاسمانیەکان (١٨٥٠)و کۆمەڵەی فرۆکەوانان لە بەریتانیان مەزن (١٨٦٦). سەرۆکی کۆمەڵەی شاھانە بووە بۆ ڕوانگەی ئاسمانی لە ١٨٦٧بۆ١٨٦٨. ئەندام بووە لە کۆمەڵەی وێنەگرانی فۆتۆگرافی، دواتر دەبێت بەسەرۆکی کۆمەلەکە تا کۆچی دوایی. ھەروەھا سەرۆکی کۆمەڵەی ووردینی شاھانە بووە، ناوبانگیەکەی بۆ گەشتەکەی دەگەرێتەوە بە بالوون. لەنێوان ساڵانی ١٨٦٢ و ١٨٦٦لەگەڵ ھاوکارەکەی ھێنری تریسی کۆکسوێل بەھۆی بالوونەوە بۆ بەرزترین خاڵ دەفڕن بەمەبەستی تۆمارکردنی پلەی گەرمی و رادەی شێ لە چینە بەرزەکان. لە ٥ی ئەیلوولی ١٨٦٢ بەرزترین خاڵ تۆماردەکەن لەمێژوودا، کە پێشتر ھیچ مرۆڤێک نەیتوانیبوو ھێندە بەرزبێتەوە، لەبەرزی ٨٨٠٠ (٢٨٩٠٠پێ)ھاوکارەکەی دەمرێت لەگەڵ یەکێک لەوکۆترانەی لەگەڵ خۆی بردبوونی. گلیشەر تاوەکو ٩٥٠٠تا ١٠٩٠٠ بەرزدەفرێت (٣١٢٠٠پێ تا ٣١٢٠٠پێ)لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە.

گلیشەر دانیشتوی ٢٢ی دارتمۆت بلاک ھیت بوو لە لەندەن کە ئێستا تابلۆیەکی شینیان لەم ناونیشانە داناوە وەک بیرەوەریەک، بەڵام لە کرۆیدۆن کۆچی دوایی کردلە ١٩٠٣ لەتەمەنی ٩٣ ساڵی.

خێزانەکەی دەستکاری

لەناوباس و خواسی خەڵک دەستکاری

گەشتەکەی ٥ی ئەیلوولی ١٨٦٢ بەشتێکی ئەفسانەیی و خەیاڵی لێکدرانەوەی بۆکرا لەنێو خەڵکی، ھەروەھا لە ٢٠١٩ فیلمێکی سەرکێشی دەرھێنرا لەبارەی گەشتەکەی بە بالوون بۆ بەرزترین خاڵ بەناوی گەشتیاری بالوونەکە کەلە فیلمەکە بالوونەوانێک بەناوی ئەمیلیا کە بەھرەمەندێکی بواری فڕینە بە بالوون لەگەڵ گلیشەر گەشت دەکەن لەگەشتەکەیان توشی زۆرکێشە دەبن بەڵام ئەمیلیا خۆی دەخاتە مەترسیەوە بۆ رزگارکردنی گیانی زانایەکە، فیلمەکە بەشێوەیەکی سەرسورھێنەر بەرھەم ھاتووە.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری