جەیمز گارفێڵد دەستکاری

جەیمز ئەبرام گارفێڵد(James A. Garfield) بیستهەمین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو.

لە ساڵی ١٨٣١ی زاینی لە ئۆهایۆ لە دایک بوو لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٨١ی زاینی بووە سەرۆککماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تاوەکو مردنی کە سێپتێمبەری هەمان ساڵدا کە بە هۆی تەقەکردن لە مانگی ٧ دا بە سەختی بریندار بوو.

جەیمز گارفێڵد هەم پارێزەر و هەم فەرماندەی جەنگ بووە لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکا.

جەیمز گارفێڵد لە خانوویەکی لە هەژاریدا لە دایک بووە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی ئۆهایۆ گەورە بووە، بەشی یاسای خوێندووە لە لە کۆلێژی ویلیامز و بووە بە پارێزەر.

گارفێڵد لە ساڵی ١٨٥٩ز وەکو ئەندامی حیزبی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتی ئۆهایۆ هەڵنژێردرا لەوێ بوو تاوەکو ساڵی ١٨٦١ز،دژی جیابوونەوەی کۆنفیدڕاڵی بوو، فەرماندەیەکی سەرەکی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا بوو لە شەڕەکانی میدال کریک،شیلۆ و چیکاماوگا،گارفێڵد لە ١٨٦٢ بۆ نوێنەرایەتی ناوچەی ١٩ی ئۆهایۆ بۆ کۆنگرێس هەڵبژێردرا. [١]

لە ماوەیەدا ناوبانگێکی باشی دەرکرد وەک وتاربێژێکی لێهاتوو، سەرەتا لەگەڵ بۆچوونەکانیی کۆمارییە توندڕەوەکان بوو بەڵام دواتر لایەنگیرت ڕێبازێکی هاوتەریبی کۆمارییە میانڕەوەکان بوو بۆ جێبەجێکردنی مافە مەدەنییەکان بۆ ئازادکراوەکان،لێهاتووی گارفێڵد لە بیرکاریشدا خۆی دەبینییەوە بە تایبەت لە تیرۆی فیساگۆرس. [٢]

دەستکەوتەکانی گارفێڵد وەک سەرۆک کۆمار بریتی بوون لە پاککردنەوەی گەندەڵی لە پۆستەخانە و دانانی دادوەرێکی دادگای باڵا،ئەو پشتگیری لە داهێنان و تەکنەلۆژیای ئەو سەردەمە دەکرد لە کشتوکاڵ،هەروەها چاکسازییەکی بەرچاوی کرد لە شارستانیدا کرد. [٣]

منداڵی و لاوێتی دەستکاری

جەیمز ئەبرام گارفێڵد، وەک بچوکترینی ناو ٥ منداڵی خێزانێک لە دایکبووە لە نۆڤمبەری ١٨٣١، لە خانوویەکی دار لە ناوچەیەک کە ئێستا دەکاتە گردی مۆرلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆ،باپیرەی جەیمز گارفێڵد بە ناوی ئێدوارد گارفیڵد لە دەوروبەری ساڵی ١٦٣٠ لە (هیلمۆرتن)لە واریکشەری ئینگلتەرا کۆچی کردووە بۆ ویلایەتی (ماسوچوسوتس) لە ئەمریکا،باوکی جەیمز واتە ئابرام لە شاری وۆرسێستەری ئەمریکا لە دایک بووە دواتر کۆچی کردووە بۆ ئۆهایۆ.ناوی جەیمز ناوی برایەکی خۆی بووە کە لە کۆرپەیدا مردووە. [٤]

 

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "James Garfield". The White House (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-08.
  2. ^ "Mathematical treasure". www.google.com. Retrieved 2023-12-08.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ Rushford, Jerry (1977-08-01). "Political Disciple: The Relationship Between James A. Garfield and the Disciples of Christ". Churches of Christ Heritage Collection.
  4. ^ GARFIELD. Allan peskin. 2002. pp. Pp 4-6. ISBN 978-0-9717607-1-4. {{cite book}}: |pages= has extra text (help)