پاشا جیێ (بە چینی:桀 لە ١٧٢٨ تا ١٦٧٥ ی پێش زاین) حەڤدەم پاشای ئیمپراتۆریەتی سیا بوو، لە مێژوودا بە ڕووخێنەری ئیمپراتۆریەت ناسراوە[١]

لە نێوان ١٦٠٠ ی پێش زاین، جیێ لەلایەن پاشا تانگی ئیمپراتۆریەتی شانگ شکستی ھێنا و بووە ھۆی رووخانی ئیمپراتۆریەتی سیا و لەپاش ئەو ئیمپراتۆریەتێکی نوێ لە مێژووی چین بە ناوی شانگ سەری ھەڵدا.[٢]

سەردەمی سەرەتایی دەستکاری

جیێی بە گشتی وەک سیا جیێ(夏桀) ناسراوە یان وەک جیێی سیا، ناوی کەسی خۆی لو گویی (履癸) بوو[٣] جیێ چووە سەر تەختی شاھانە لە ساڵی ڕێنچێن(壬辰) [٤][٥] پایتەخەتی ئیمپراتۆریەتەکە ناوی ژێنسون بوو، کە پاشا جیێی لەوێدا ژیا بۆ ماوەی سێ ساڵ و دواتر دەستی بە نۆژەنکردنەوەی کۆشکەکەی کرد[٤][٥] دوای تێپەربوونی کەمێک لە سەردەمەکەی ھەڕەمی ڕۆنگی(容台) ڕوخاند وە کودەتایەکی بەناوی چوانیی وەستان کە لەلایەن خەڵکانی چوانیی کرابوو (ئاکا فێی خەڵکانی بەربەری) وا دیارە کودەتاکە لە کاتی چوونیان بۆ چی، لە نزیک فێی دەستی پێکردبوو

باوکی جێی پاشا فای بوو.

شێوازی فەرمانڕەواییکردن دەستکاری

وا دیارە جیێ بەوە ناسراوە کە لە ژیانێکی شاھانەدا ژیابێت و دەستی بە ڕابواردن و گوێنەدان و وەلانانی وڵات کردبێت[٢][٣] بە شێوەیەکی گشتی رقی لەم کەسانە بوو کە قسەیان پێ دەوت و سەرزەنشتی پاشا جیێیان ئەکرد، و زۆربەی کەسەکانیش لێی ئەترسان.[٦]لە شەشەم ساڵی فەرمانڕەوایەتی ئاھەنگێکی لە کۆشک ئامادەکرد و نوێنەری وڵاتانی دراوسێ و شانشینەکانی بانگھێشت کرد، وە لە یانزەم ساڵی فەرمانڕەوایەتی بانگھێشتی نوێنەری کەسانی بەربەری خەڵکانی چیژۆنگ کرد، بەڵام ئەوان نەھاتن بۆیە جیێ ھێرشی کردنە سەر و داگیری کردند[٤][٥]

لە سیانزەم ساڵی فەرمانڕەوایی کردن، یایتەختەکەی لە ژێنسون بۆ ھێنان گواستەوە، وە لەم ساتەدا دەستی بە بەکارھێنانی کورسی نی یان (輦) یان سێدان کرد کە لەلایەن کارگوزارەکانیەوە ھەڵدەگیرا.[٤][٥]

ساڵی دواتر پێشڕەوی ھێزێکی سەربازی کرد بۆ مینشان و لەوێدا دوو کچەکەی پاشا مینشانی دۆزیەوە، کە بریتی بوون لە وان و یان، و ئەوان ھاوسەرگیریان نەکردبوو بۆیە جیێ لەگەل خۆی بردنی وەک ھاوسەری خۆی و ناوی گۆڕین بۆ ژاۆ و ھوا ھەرچۆنێک بێت پاشا جیێ ھاوسەرە سەرەتاکەی واز لێھێنا (مۆ سی - 妹喜) و ھەڕەمێکی بۆ دروست کرد لە سەرەوەی کۆشکەکەی تا لەوێدا بژیەت[٤][٥]

دەریاچەی ئەلکحول دەستکاری

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی کتێبی لیو سیانگ (کتێبی لیێنو ژوان) کە لە نێوان ساڵانی ١٨ی پێش زاین نوسراوەتەوە، پاشا جین گەندەڵی کردووە و بە ڕابواردن دروستکردنی مەلەوانگەیەکی ئەلکحول بۆخۆی و تیایدا.[ژێدەر پێویستە]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ 劉煒/著. [2002] (2002) Chinese civilization in a new light 中華文明傳真#1 原始社會:東方的曙光. Publishing Company. ISBN 962-07-5314-3. pg 150.
  2. ^ ئ ا 王恆偉. (2005) (2006) 中國歷史講堂 #1 遠古至春秋. 中華書局. ISBN 962-8885-24-3. p 26.
  3. ^ ئ ا 王恆偉. (2005) (2006) 中國歷史講堂 #1 遠古至春秋. 中華書局. ISBN 962-8885-24-3. p. 27.
  4. ^ ئ ا ب پ ت Bamboo annals Xia chapter on Xia Jie under the name Gui (癸).
  5. ^ ئ ا ب پ ت Virginia.edu. "Virginia.edu contents of Bamboo annal." Xia chapter. Retrieved on 2010-10-03.
  6. ^ 戴逸, 龔書鐸. [2002] (2003) 中國通史. 史前 夏 商 西周. Intelligence press. ISBN 962-8792-80-6. p 51.