جیبووتی لە ئۆڵۆمپیاد

یاریەکانی ئۆڵۆمپیاد


جیبووتی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد بە سێ وەرزشوانەوە.[١] ھیچ کاتێک وەرزشوانانی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەکردووە. دوایین ئۆڵۆمپیاد کە بەشداری تێدا کردبێت ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بوو.[٢] زۆرترین ژمارەی بەشداربووانی جیبووتی لە ئۆڵۆمپیاد ھەشت یاریزان بوو ئەویش لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی١٩٩٢ ی بەرسلۆنا بوو.[٣] وەرزشوانانی ئەم وڵاتە تەنھا یەکجار توانیوویانە مەدالیای بڕۆنز بەدەست بھێنن لە ڕێگای حسێن ئەحمەد ساڵح لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨ی سیئۆل، لە پێشبڕکێی ماراسۆن.[٤]

جیبووتی لە ئۆڵۆمپیاد
وەرزشOlympic sport
بەشداربووە لەیارییەکانی ئۆڵمپیک
وڵاتجیبووتی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Djibouti at the 1992 Barcelona Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2014-09-24. Retrieved 2022-03-18.
  2. ^ "Djibouti at Tokyo Olympics 2021: Full Schedule, Players List, Medal Winners and Results - myKhel.com". mykhelcom (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-03-18.
  3. ^ "Djibouti | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2016-08-05. Retrieved 2022-03-18.
  4. ^ "Hussein Ahmed Salah Biography - Djiboutian long-distance runner". pantheon.world (بە canon). Retrieved 2022-03-18.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)