جۆرێل ھاتۆ

یاریزانێکی تۆپی پێی ھۆڵەندی

جۆرێل هاتۆ لەدایکبووی٧ی ئازاری ٢٠٠٦ یاریزانێکی پیشەگەری هۆڵەندییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یان بەرگریکاری چەپ بۆ یانەی ئەیاکسی خولی نایابی هۆڵەندا و هەڵبژاردەی هۆڵەندا یاری دەکات .

جۆرێل هاتۆ
جۆرێل هاتۆ
زانیاری کەسایەتی
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٢٠٠٦
شوێنی لەدایکبوون ڕۆتەردام

سەرەتایی ژیان دەستکاری

هاتۆ لە شاری ڕۆتەردام لەدایکبووە و لە ساڵی ٢٠١٨ لە شارەکەی خۆیەوە ڕووی لە ئەیاکس کردووە[١][٢].

ژیانی وەرزشی یانەکان دەستکاری

ئەیاکس دەستکاری

٢٠٢٢: یەکەم یاری لە لاوانی ئەیاکس دەستکاری

لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢ هاتۆ گرێبەستێکی واژۆکرد و تا مانگی تەمموزی ٢٠٢٥ لەگەڵ ئەیاکس بمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی یانەکانی دیکەی ئەوروپا ئارەزووییان دەکرد بۆندی لەگەڵ بکەن[٣]. وەک کاپتنی هەڵبژاردەی لاوانی ئەیاکس لە خولی لاوانی یەکێتی ئەوروپا گۆڵێکی تاکە کەسی تۆمارکرد کە لە خولەکی 87دا دژی ناپۆلی.

٢٠٢٣: یەکەم یاری ئەیاکس دەستکاری

لە ١١ی ١ی ٢٠٢٣. هاتۆ یەکەم یاری باڵای خۆی لەگەڵ تیمی یەکەمی ئەیاکس ئەنجامدا لە جامی هۆڵەندا بەرامبەر دێن بۆش کە وەک یەدەگی گێمی دووەم هاتە ناو یاری یاریەکە بەبردنەوەیەکی ٢-٠ بۆ ئەیاکس کۆتای هات. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢٣. یەکەم یاری خۆی لە یانەی ئەیاکس ئەنجامدا وەک یاریزانێکی یەدەگ لە بردنەوەیەکی٥-٠ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئێس سی کامبور ، بووە سێیەم گەنجترین یاریزان کە یەکەم یاری بۆ ئەیاکس کرد لە خولی نایابی هۆڵەندا لە تەمەنی ٦ ساڵ و ٣٣٥ ڕۆژدا , لە پشت ڕایان گراڤێنبێرچ و کلارنس سیدۆرفەوە . دوای ماوەیەکی کەم، لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣، یەکەم گۆڵی پیشەگەری باڵای لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی دێن بۆش تۆمارکرد . لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٣، هاتۆ لە یاری یاری کۆتایی جامی هۆڵەندای ٢٠٢٣ بەشداری کرد کە بە ئەنجامی ١-١ لە نێوان ئەیاکس و پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن کۆتایی هات و لە ئەنجامی لێدانی سزادا یانەی پی ئێس ڤی بە لێدانی سزا بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕۆژنامەی گاردیانی ئینگلیزییەوە وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ لە جیهاندا دەستنیشانکرا

پیشەی نیودەوڵەتی دەستکاری

هاتۆ لە شاری ڕۆتەردام لەدایک بووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی کوراساو و کیپ ڤێردی و هۆڵەندییە. لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە پێکهاتەی هۆڵەندی خوار ١٦ ساڵان بوو . لە ساڵی ٢٠٢٢ بووە کاپتنی هەڵبژاردەی هۆڵەندی خوار تەمەن ١٦ ساڵ.

هاتۆ لە ١٨ و ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ی ئەوروپا ، هاتۆ بانگهێشتی پێکهاتەی باڵای هۆڵەندا کرا . یەکەم یاری خۆی وەک جێگرەوەی نیوەی یەکەم بۆ ڤێرجیل ڤان دایک لە بەرامبەر جبل طارق ئەنجامدا.

خەڵات دەستکاری

تاکە کەسی دەستکاری

جامی عەبدولحەک نوری : ٢٠٢٢-٢٣ بەهرەی مانگ: ئابی ٢٠٢٣ باشترین تیپی مانگی ئێرێدیڤیسی(خولی نایابی هۆڵەندی): ئایاری ٢٠٢٣ , ئابی ٢٠٢٣

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Jorrel Hato", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2024-04-19, retrieved 2024-04-22
  2. ^ "Ajax contracteert Jorrel Hato". www.ajax.nl (بە ھیندی). Retrieved 2024-04-22.
  3. ^ "Ajax behoudt talent ondanks interesse van topclubs: 'Voel me hier op m'n best'". VoetbalPrimeur.nl (بە ھیندی). Retrieved 2024-04-22.