جۆرج فرێدریک ھاندڵ

جۆرج فرێدریک ھاندڵ (بە ئەڵمانی: Georg Friedrich Händel؛ لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٦٨٥ – مردووی ١٤ی نیسانی ١٧٥٩) ئاوازدانەرێکی ئەڵمانیی-ئینگلیزیی چەرخی باڕۆکە، ناسراوە بە پۆپێرا، ئۆراتۆریۆ و کۆنشێرتۆکانییەوە. ھاندڵ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە لە ھەمان ئەو ساڵەی کە یۆھان سباستییان باخ و دۆمینیکۆ سکارلاتی تێیدا لەدایکبوون. ڕاھێنانی لە مۆزیکی ڕەخنەگرانە وەرگرتووە لە ئیتاڵیا پێش جێگیربوونی لە لەندەن و بوونی بە ھاوڵاتییەکی بەریتانیی. کۆمەڵێک کاری بەناوبانگی ھەیە وەک مێسایە، واتەر میوزک و مۆزیک بۆ یارییەئاگریینە شاھانەیییەکان. زۆر بە بەھێزیی لەژێر کاریگەری تەکنیکەکانی ئاوازدانەرە مەزنەکانی چەرخی باڕۆکی ئیتاڵیا و ئاوازدانەریی ئینگلیزی مەزن ھێنری پۆرسێڵ دا بوو. مۆزیکی ھاندڵ بەباشی ناسراو بوو لەلایەن کۆمەڵێک لە ئاوازدانەران، تێیاندا ھایدن، مۆتزارت و بیتھۆڤن.

جۆرج فرێدریک ھاندڵ
بە ئەڵمانی: Georg Friedrich Händel
George Frideric Handel by Balthasar Denner.jpg
لەدایکبوون٢٣ی شوباتی ١٦٨٥
Halle (Saale)، ئەڵمانیا
مردن١٤ی نیسانی ١٧٥٩(١٧٥٩-04-١٤) (٧٤ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونGeorg Friedrich Händel
Date of burial or cremation٢٠ی نیسانی ١٧٥٩
شوێنی ناشتنWestminster Abbey
باوکGeorg Händel
زمانی زگماکیئەڵمانی
زمانەکانی ئاخاوتنئەڵمانی، ئینگلیزی، ئیتالی
زمانی نووسینئەڵمانی، ئینگلیزی
پۆستەکاننوێنەری ئۆرکێسترا، ئۆرگنژەن
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریمۆسیقای بۆرۆک
پەروەردەUniversity of Halle-Wittenberg
قوتابییFriedrich Wilhelm Zachow
دانیشتوویلەندەن، Halle، ڕۆما، فلۆرێنس، ئیتالیا
دەستپێکی چالاکی١٧٠٢
ئایینLutheranism
ئامێری مۆسیقائۆرگنی بۆری، ھارپسیکۆرد، ئۆبۆ
List of workslist of compositions by George Frideric Handel
کارتێکراوە لەلایەنئەڵمانیا، ئیتالیا، فەڕەنسا، ئینگلستان
وێبگەhttp://gfhandel.org
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون
کارە کۆکراوەکانAustralian National Maritime Museum

سەرەتا ساڵەکاندەستکاری

ھاندڵ لە ھالێ (کە لەو کاتەدا لە دووچیی ماگدیبۆرگ، کەرتێک لە براندێنبۆرگ-پڕووسیا) لەدایکبووە بۆ جۆرج و دۆرۆسییا لە ١٦٨٥. باوکی، جۆرح ھاندڵ، ٦٣ بوو کاتێک کووڕەکەی لەدایکبوو، کاری سەرتاشیی ئەکرد، ھەروەھا وەک نەشتەرگەریش خزمەتی ئەکرد لە دادگای ساکسی-وایسێنفڵس و مارەگرەیتیڤی براندێنبێرگ. بەپێی جۆن مەینوارین بێت، کە یەکەم نووسەرەوەی ژیانی بوو، دەڵێ: «ھاندڵ بۆی دەرکەوت کە مەیلێکی بەھێزی ھەیە بۆ مۆزیک، بەڵام باوکی ھەمیشە مەبەستی بووە کە فێری خوێندنی یاساکانی سیڤیڵی بکات، ڕەنگە ھۆکارێکە ھەبوو بێت بۆ ئەو سووربوونەی باوکی. ئەو بەتووندی ڕێگریی لێ دەکرد کە تێکەڵ بێت لەگەڵ ھەر ئامێرێکی مۆزیکیی، بەڵام ھاندڵ توانیی کە شوێنێکی دەستبکەوێت لەبەشی سەرەوەی ژوورەکەیدا بۆ ئەوەی ئامێرێکی تێدا بشارێتەوە.»