جوگرافیای ڕەخنەگرانە

لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە کە مارکس بانگی لە بێبەشان و سەرکوتکراوان و چەوسێنراوان کرد تا ھۆشیار بن و مژدەی لەناوچوونی چینە دەسەڵاتدارەکانی کۆمەڵگەی دا، تا ئەمڕۆ بەرھەمە فیکرییەکانی بەپێی بۆچوونی جیاواز بەشێوازی جۆراوجۆر شیکراونەتەوە. شوێنکەوتووانی بیرۆکەی فرانکفۆرتیش لەو کەسانە بوون کە بەشێوازێکی تایبەت قسەکانی مارکسیان ھەڵسەنگاند، ھەرچەند ھەندێکیان لەگەڵ چەمکە نەریتییەکانی مارکس ھاودەنگ نەبوون. بەپێی تێڕوانینی شوێنکەوتووانی بیرۆکەی فرانکفۆرت، تیۆری رەخنەگرانە دروستبوو بە مارکسیزمی رۆژئاوا یا نێئۆمارکسیزم ناودەبرێ. بیرمەدانی بیرۆکەی فرانکفۆرت، بەشێکی گرنگیان لە زانستە جۆراوجۆرە فەلسەفی – کۆمەڵایەتییەکان بنیات نا. رەخنە لە پۆزیتیویسم وەک تیۆری ناساندن و فەلسەفەی زانست رەخنە لە تەکنەلۆجیا، ھۆشیاری تەکنەلۆجیک، گرنگی دان بە لایەنی کەلتور، گرنگی دان بە تاک وەک ناوەندی ئەندێشە و کردار و کاریگەری لەسەر ئازادی تاک لە سیستم، ھەموویان لە میراتی بەجێماو لە ئەندامانی بەرەی یەکەمی بیرۆکەی فرانکفۆرتن.

یۆتۆپیا بەردەوام لە تیۆرە رادیکاڵە جوگرافیاییەکان بووە، لەڕاستیدا لەو شتانەی بەردەوام لە تیۆرە رادیکاڵەکان باسی لێ دەکرێت یۆتۆپیایە، کە ھۆکاری بیرکردنەوەی یۆتۆپیایی و بیرکردنەوە لە یۆتۆپیا ناڕەزایی لە بارودۆخی ئێستایە و بەردەوام باسی شارێکی گونجاو بۆ خۆشگوزەر‌انی زۆرتری دانیشتوان کراوە. جوگرافیای رەخنەگرانەش بەھۆی کاریگەری بیرۆکەی فرانکفۆرت، تیۆرییەکی رەخنەگرانە لەبارەی نالەباری ئێستا پێشکەش دەکات. بەھۆی باردوخێک وەک لەناوچوونی ژینگە، ھەژاری و نایەکسانی و.. ھتد. زۆربەی جوگرافیناسەکان و بەتایبەت جوگرافیناسە رادیکاڵەکان بەھەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە بواری جوگرافیای رەخنەگرانە دەستیان داوەتە ھەوڵێکی بێوچان و بەربڵاو تا لێکۆڵینەوە جوگرافیەکان نەک بەپێی جوگرافیای تەکنۆکراتێ، بەڵکو لەسەر بنەمای تیۆری رەخنەگرانە داڕێژن. لەبەر ئەوەی جوگرافیای تەکنۆکراتێک پێمان دەڵێ شوێنی دامەزراندی نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان لەکام بەشەی شاربێت، تا خەڵک بەئاسانی دەستیان پێی بگات، بەڵام لە ‌بەرامبەردا جوگرافیای رەخنەگرانە باس لەوە ‌دەکات کە بە گشتی جۆرە بارودۆخێک و ھۆکارێکی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ تەندروستی خۆی لە دەست بدات و تووشی نەخۆشی بێت و لەم ڕووەوە دژی تیۆرییە پۆزیتیویستەکان (ئەزموونگەرییەکان) دەوەستێتەوە. بە واتایەک لە بیرۆکەی رەخنەگرانەدا لە جێی بایەخدانی تەنیا بە بابەتە فیزیکاڵا و ئۆپژێکتیویەکان بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازە ئامارییەکان بۆ چارەسەی کێشەکان، ھەوڵ دەدات بە شیکردنەوەی بناغەیی کێشەی شارەکان، ھەست بە گیروگرفتەکان بکات و شێوازی ئاماری و چۆنییەتیش ھاوکات بۆ باشترکردنی ژیانی مرۆڤ بەکاربێنێت، بەم پێیە بەھۆی ھاتنە ‌ناوەی ئەم روانگەیە بۆ ناو جوگرافیا، ھاتووەتە ‌ناو پلاندانانی شاریش ھەوڵدەدات تا فەزا و شوێنی مرۆیی و نوێ و دوور لە کێشەکانی جیھانی مۆدێرن و پیشەسازی بنیات بنێ، لە ڕاستیدا تیۆری رەخنەگرانە لە پلاندانانی شاردا وەک شیکردنەوەیەکی بەھادار (نۆرماتیڤ) دەردەخات و لەگەڵ ناوەڕۆکی پلاندانان رووبەڕووە. لە ھەڵسەنگاندنی ئۆبژێکتیڤ و دوورلە بایەخی بۆچوونی پۆزیتیویسم، دووری دەکات و بە ھۆشیاری بە شوێن رێگای تێپەڕین لە بارودۆخی ئێستا و نەھێشتنییەتی. بەواتایەک باشترکردن و گۆڕینی بارودۆخی ئێستا لە ئامانجەکانی جوگرافیای رەخنەگرانەیە. لە بەر ئەوەی بارودۆخی ئێستا بە ‌باش نازانن. بەم شێوە بیرۆکەی رەخنەگرانە وەک بیرۆکەیەکی یەکسانیخواز دەناسرێت. ئەم رێبازە بە ناسینی بەرژەوەندە گشتییەکان لە کۆمەڵگادا، دەسەڵاتی زیاتر بەو بەشە لە کۆمەڵگا دەدات کە بێبەشن یا بێبەش کراون.

سەرچاوە دەستکاری