جوگرافیای پورتوگال

پورتوگال وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا. دەکەوێتە باشووری خۆرئاوای ئەم کیشوەرە پایتەختەکەی لیسبۆنە. ھاوسنورە لەگەڵ ئیسپانیا لەخۆرھەڵات و باکوور، سنورەکانی تری دەکەوێتە سەر زەریای ئەتڵەسی. ڕووبەرەکەی ٩٢٫٠٩٠کیلۆمەتر گوارگۆشەیە لە ڕووی گەورەری ڕووبەر لە پلەی ١١٠ دێت لەسەر ئاستی جیھان. (پرتوگال) دەکەوێتە نیوە دورگەی (ئیبرییا) ڕووباری (تییۆ = تیخۆ) ئەو وڵاتە دەکاتە دوو بەشەوە، بەشی باکووری کە بەرزی و نزمی زەویەکەی ئاست بەرزەو ئاوھەواکەی ساردوشێدار کردووە، چەندین دەشتی ھەیەو بەشی باشووری سروشتێکی تەخت‌و لیتایییە‌و ئاو و ھەواکەی گەرمترە و بارانیشی کەمترە، گرنگترین ڕووبارەکانی تری (ئەلدوور، مینھو، گوادیاناو موندیگۆ) یە کە ھەموویان لەخاکی ئیسپانیاوە ھەڵدەقوڵێن جگە لەڕووباری (موندیگو) کە لەڕیزە چیایی (ئەستریلا) دا ھەڵدەقوڵێت کە بەرزترین ڕیزەچیای پرتوگالە، بەرزترین لوتکە چیاش لوتکەی (بیکۆ) یە کە بەرزییەکەی دەگاتە (٢٣٥١)م کە دەکەوێتە دوورگەکانی (ئەزوەر) ی پورتوگالی، ئەم دوورگەو دوورگەی (مادیرا) دەکەونە زەریای ئەتڵەسی‌یەوە کە چالاکی دەماری گڕکانە ئاگرینەکان چالاکەکانی پێدا تێدەپەرێت، واتە دەکەونە سەر ھێڵی گرکانی. پرتوگال بەیەکێک بەگەرمترین وڵاتانی ئەورووپا ھەژمار دەکرێت، کە پلەی گەرمی تێکڕای لەھاویندا دەگاتە (٣٠) پلە، لەباکووری دەگاتە (١٣) پلەو لەباشووریش (١٨) پلەیەو بەدەگمەن پلەی گەرمی لە(٥) پلەی سەدی کەمتر دەبێتەوە، لەدوورگەکانی (ئەزەوەرو مادیرا) ش کەش و ھەوا بەوە جیا دەکرێتەوە کە ڕەشەبای ھەیە‌و بارانی زۆرە. لەگەڵ ئەوەش کە پرتوگال ڕووبەرێکی بچووکی ھەیە، بەدەر لەوە خاوەن ڕژێمێکی کارگێڕی ئاڵۆزە لەھەندێک کاروبار، (٥) ناوچەی ھەیە، لەگەڵ (١٨) ھەرێم، دوو ناوچەی بەئۆتۆنۆمی شاد بوون، (٢٨) بەڕێوەبەرایەتی تریشی ھەیە لەدابەشکردنی بواری کارگێڕیدا، (٣٠٠) فەرمانگە و نزیکەی (٤٢٠٠) شارەوانییشی ھەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری