جووتەکەوانە (ڕەوانبێژی)

لە ڕووی ڕێزمانییەوە بەشێکی ئارەزوومەندانەی زیادەی ناو ڕستە

لە ڕەوانبێژیدا، جووتەکەوانە (بە کۆ: جووتەکەوانەکان؛ لە وشەی یۆنانیی کۆن، παρένθεσις parénthesis وەرگیراوە بە واتای «تێخستنی زیادە») یان دەستەواژەی نێوان دوو کەوانە وشە، دەستەوشە، یان ڕستەیەکی ڕوونکردنەوەیی یان گونجاندنە کە خراوەتە نێو ڕێڕەوێکەوە. دەکرێ کەوانەکان لابرێن و دەقەکەش ھێشتا لە ڕووی ڕێزمانییەوە مانا بدات.[١] بە شێوەیەکی گشتی دەربڕینە کەوانەیییەکان بە کەوانەی ئاسایی یان تیژ، تەقەڵ، یان فاریزە جیا دەکرێنەوە. ڕێبەرەکانی بەکارھێنان و شێوازی زمانی ئینگلیزی کە بە ئەسڵ دەگەڕێتەوە بۆ پیشەسازیی ھەواڵی سەدەی بیستەم، وەک شێوازنامەی ئەی پی، لەگەڵ بەکارھێنانی کەوانە تیژەکان بەجێگەی کەوانە ئاسایییەکان و مەبەستەکانی تریش نەبوون، چونکە «ناتوانرێ لەڕێگەی ئاژانسە ھەواڵییەکانەوە بنێردرێن.»[٢] بەکارھێنانی جووتەکەوانەکان (لانی کەم) دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی ١٥ لە بەڵگەنامە یاسایییەکان بە زمانی ئینگلیزی.[٣]

نموونەکان

دەستکاری
بیڵی-بۆب، گۆرانیبێژی مەزن، سەماکەرێکی باش نەبوو.
دەستەواژەی گۆرانیبێژی مەزن، کە بە دوو فاریزە جوانکاریی بۆ کراوە، ھەم خستنەسەرە و ھەمیش جووتەکەوانەیە.
سەگ (نەک پشیلە) ئاژەڵێکە کە دەحەپێت.
دەستەواژەی نەک پشیلە جووتەکەوانەیە.
چەترەکەم (سەرەڕای ئەوەی کەمێک شکاوە) ھێشتا دەتوانێت ھەردووکمان لە بارانەکە بپارێزێت.
دەستەواژەی سەرەڕای ئەوەی کەمێک شکاوە، جووتەکەوانەیە.
تکایە، جیڕاڵد، وەرە ئێرە!
جیڕاڵد ھەم ناوێکی شێوازی دووانی ڕاستەوخۆیە و ھەمیش جووتەکەوانەیە.
ئەو کەسانەی بڕۆکۆڵی دەخۆن لەشساغترن—و دڵخۆشترن—لەوانەی کە نایخۆن.
دەستەواژەی و دڵخۆشترن، کە بە دوو تەقەڵ دەور دراوە، جووتەکەوانەیە.

جۆرەکان

دەستکاری

ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکی جۆرەکانی ڕستەی جووتەکەوانەن:

  • دەستەواژەی سەرەتایی: جارێکیان، باوکم کێکێکی خوارد.[٤]
  • سەرسووڕمان - ئەی ھاوار، باوکم کێکەکەی خوارد!
  • لە تەنیشت: باوە، ئەگەر پێت ناخۆش نییە ئەمەت پێ بڵێم، کێکەکەت خوارد.
  • لەجیاتی: باوکم، کە کەسێکی شەکەت و تووڕەیە، کێکەکەی خوارد.
  • دەستەواژەی تەواو: باوکم، لەگەڵ سوورکردنەوەی چاوەکانی، کێکەکەی خوارد.
  • گۆڕەری سەربەست: باوکم، بە ھەجینێکی ئەوپەڕی تووڕەیییەوە، کێکەکەی خوارد.
  • گۆڕەری دەستپێکردنەوە: باوکم کێکەکەی خوارد، کێکێک کە تا ئێستا ھیچ پیاوێک نەیخواردووە.
  • گۆڕەری پوختە: باوکم کێکەکەی خوارد، دانەیەک کە ھیچ کەسێک بۆی نەخوراوە.

لە ھەر یەک لەو نموونانەدا، دەستەواژە جووتەکەوانەیییەکان ئەو بەشەیە کە بە دەقێکی لار پیشان دراوە. پێی دەوترێ دەستەواژەی «جووتەکەوانەیی» ھەتا ئەگەر بە کەوانەکان (وەک کەوانەی خڕ یان چوارگۆشە) جیاش نەکرابوونەوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ John Walker (1823). A Rhetorical Grammar: In which the Common Improprieties in Reading and Speaking are Detected ... T. Cadell. p. 99. ISBN 978-1-333-23983-1.
  2. ^ Christian، Darrell، ed. (2014). «brackets []». Associated Press Stylebook 2014. AP Stylebook 2014. Chapter "Punctuation Guide" (49th ed.). New York: Associated Press. p. 289. ISBN 978-0-917360-58-9. LCCN 2002249088. OCLC 881182354.
  3. ^ «Parenthesis | grammar | Britannica».
  4. ^ Garner's Modern American Usage, (Oxford: 2003, p. 655)