جلبڕ یان جربل یەکێکە لە خۆراکە کوردەوارییەکان، کە لە دەشتی ھەولێر زۆر باو بووە. زیاتر لە زستان دەخورا.

پێکھاتەی خواردنەکە ئەو ماددانە بوون کە لە ناوچەکە بەرھەم دەھێنران، وەک:

  • ھەڕشتە
  • پیرخەنی (ساواری ورد)
  • پیاز
  • کەرە یان ڕوون
  • تەماتە
  • بیبەری تیژ (بەپێی ئارەزوو)

ئامادەکردن دەستکاری

پێکھاتە و ڕێگای دروستکردنی جلبڕ لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، بەڵام لە بنەڕەتدا بەم شێوەیە دروست دەکرێت:

  1. قرچاندنەوەی ڕوون یان کەرە لەسەر ئاگر
  2. پیاز ورد دەکرێ و لەناو ڕوونی قرچاو دەکرێ
  3. پاش سووربوونەوەی پیاز ئاوی تێدەکرێ
  4. تەماتەکە دەگوشرێت لە ناوی دەکرێ
  5. ھەندێک خوێی تێدەکرێ
  6. پیرخەنی دەشورێت و لە ناوی دەکرێ
  7. پاش ئەوەی بڵقێک وەردەگری ئینجا ھەڕشتەکەی لەناو دەکڕێ
  8. بەپێی ئارەزوو دەتوانرێت بیبەری تیژی تێ بکرێ