جاک (مردووی ١٨٩٠) بابوونێکی مەیلەوڕەش بوو کە ناوبانگی پەیدا کرد کاتێک بوو بە یاریدەدەری ئاماژەوانێکی کەمئەندام لە ئەفریقای باشوور.[١]

جاک
جەیمس واید لەگەڵ جاک
جۆربابوون
نەژادبابوونی مەیلەوڕەش
مەرگ١٨٩٠
ھۆکاری مەرگدەردەباریکە
شوێنی حەوانەوەمۆزەخانەی ئالبانی
پیشەیاریدەدەری ئاماژەوانێکی کەمئەندام

مێژوو دەستکاری

جاک ئاژەڵی ماڵی و یارمەتیدەری جەیمس وایدی ئاماژەوان بوو، کە ھەردوو قاچی لەدەست دابوو، و بۆ خزمەتگوزاریی رێی ئاسنینی پۆڕت ئێلیزابێتی کەیپ تاون کاری دەکرد. جەیمس «جەمپەر» واید (بازدەر) بەوە ناسرابوو کە لە شەمەندەفەر بۆ شەمەندەفەر بازی دەدا تاکوو تووشی ڕووداوێک بوو و بەھۆیەوە ھەردوو قاچی لەدەستدا.[٢] لە ١٨٨١دا جەیمس واید بابوونێکی کڕی بە ناوی جاک تاکوو لە کارەکانیدا یارمەتیی بدات، و فێری کرد کە چۆن کورسییەکەی پاڵبنێت و چۆن کار بە ئاماژەکانی ڕێیە ئاسنییەکان بکات لەژێر چاودێریدا.

لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی ئەنجام درا دوای ئەوەی یەکێک بابوونێکی بینیبوو کە کاری گۆڕینی ئاماژەکانی دەکرد لە یۆتنھایگ لە نزیک پۆرت ئێلیزابێت.[٣]

دوای دوودڵی، سەرپەرشتیارەکانی ڕێیە ئاسنینەکە بڕیاریان دا کە بە فەرمی جاک دابمەزرێن دوای دڵنیابوونەوەیان لە تواناکانی. جاک ڕۆژانە ٢٠ سەنت، و ھەفتانە نیوە بتڵ بیرەی وەردەگرت. زۆر دەوترێت کە جاک لە ماوەی نۆ ساڵی کارکردنیدا ھیچ ھەڵەیەکی نەکردووە.[٤][٥]

دوای نۆ ساڵ لە کارکردن، جاک بەھۆی دەردەباریکەوە لە ١٨٩٠دا کۆچی دواییی کرد.[٣] کەللەسەری جاک لە کۆکراوەیەکی مۆزەخانەی ئالبانی لە گراھامستاون ھێڵدراوەتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Conway Morris 2003, p. 242.
  2. ^ Williams, Michael (2 August 2012). "Stranger Than Fiction: Jack the Signalman". Knoxville Daily Sun. Retrieved 2014-10-27.
  3. ^ ئ ا Cheney & Seyfarth 2008, p. 31.
  4. ^ Wallechinsky 1975, p. 697.
  5. ^ "Signalman Jack: The Baboon Who Worked for the Railroad—and Never Made a Mistake". www.mentalfloss.com (بە ئینگلیزی). 2018-10-11. Retrieved 2020-03-14.

پەراوێزەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری