تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی

تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی (بە ئینگلیزی: Educational technology) زاراوەیەکی گشتگیرە بۆ ھەردوو ئامراز و پرۆسە ماددییەکان، و بنەما تیۆرییەکانی پشتگیریکردن لە فێربوون و پەروەردە. تەکنەلۆژیای پەروەردەیی سنووردار نییە بە تەکنەلۆژیای بەرز بەڵکو ھەر شتێکە کە فێربوون لە پۆلدا بەرز بکاتەوە وەک لە بەکارھێنانی فێربوونی تێکەڵاو، ڕووبەڕوو، یان سەرھێڵ.[١] تەکنۆلۆژیاناسەکانی پەروەردەیی ھەوڵدەدەن پرۆسێس و ئامرازەکان شی بکەنەوە و دیزاینی بکەن، و پەرەیان پێبدەن، و جێبەجێی بکەن و ھەڵسەنگاندنیان بۆ بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون.[٢] لەکاتێکدا زاراوەی تەکنەلۆژیای پەروەردەیی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاردەھێنرێت، تەکنەلۆژیای فێربوون زاراوەیەکی ھاوواتایە کە لە شانشینی یەکگرتوو و ھەروەھا لە کەنەدا بەکاردەھێنرێت.

چەند خوێندکارێک کە لەسەر سیستمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو ڕاهێنان دەکەن

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Herold, Benjamin (5 February 2016). "Technology in Education: An Overview". Education Week. Archived from the original on 1 November 2016. Retrieved 31 October 2016.
  2. ^ Geng, F. (2014). "Confusing terminologies: #e-learning, learning technologist, educational technologist,…discussed by @A_L_T members". Oxford, UK. Archived from the original on 5 August 2018. ٥ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.