تەقینەوەکانی ١١ی ئایاری ٢٠١٦ی بەغداد

لە ١١ ئایار ٢٠١٦، دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) زنجیرەیەک ھێرشیان ئەنجام دا لە نزیک بەغدا پایتەختی عێراق بە لایەنی کەم ١١٠ کەس کوژرا و زیاتر لە ١٦٥ ی کە بریندار بوون، بەگوێرەی (داعش) ئامانجیان لە ھێرشەکە جەنگاوەرانی شیعە بوون.

تەقینەوەکانی ١١ی ئایاری ٢٠١٦ی بەغداد
بەشێکە لەشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)
وڵاتعێراق
جێبەغدا
کاتی ڕوودان١١ی ئایاری ٢٠١٦

ھێرش دەستکاری

یەکەم ھێرش لۆرییەک تەقیەوە لە بازاڕێکی قەڵەباڵغ لە بەشێکی ڕۆژھەڵاتی شاری سەدر، زۆری کوژراو ئافرەت و منداڵ بوون.

لەدوای ڕۆژێک ھێرشێکی خۆکوژی ڕوویدا لە گەڕەکی (کازمییە) ی شیعە، ١٨ کەس کوژرا و ٤٣ کەس بریندار بوون.

لە ناوچەی جامیعە لە ڕۆژئاوای بەغداد ئۆتۆمۆبیلێکی تەقەمەنی لەپاش نیوەڕۆ تەقیەوە و زیاتر لە ١٣ کەس کوژرا.[١]

لە تەقینەوەیەکی تر لە شەقامی (ئال - ڕابیە) لە ڕۆژئاوای بەغدا بەلایەنی کەم حەوت کەس کوژرا و بیستی تریش بریندار بوون.

ھەروەھا زۆر ھێرش ھەبوو لەدەرەوەی شاری بەغدا لە ھەمان ڕۆژ، ھەندێک دایانە پاڵ (داعش). پێنج توێکڵی ھاوەن کەوتە نزیک خانووی نیشتەجێبوون لە نزیک بەعقووبە، بووە ھۆی مردنی دوو ھاوڵاتی مەدەنی و سێ کەسی تریش بریندار بوون. ئامێرێکی تەقەمەنی دانرابوو لە کەناری ڕێگا لە نزیک بەعقووبە، لەو کاتەدا تەکسیەک تێدەپەڕێت و دەبێتە ھۆی برینداربوونی دوو کەس.

پێشینە دەستکاری

میلیشیای شیعەی عێراقی شەڕ دەکەن شان بەشانی سووپای عێراق دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ھێرشی دووبارەیان کردە شاری سەدر کە ئامانجیان دانیشتووانی شیعە بوو.

لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ دوو (داعش) تەقینەوەیەک ئەنجام دەدەن لە شاری سەدر، لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی کوشتنی ٥٢ کەس.

تەقینەوە دەستکاری

بەگوێرەی شایەتحاڵێک تەقینەوەکە لە شاری سەدر لەناو ئۆتۆمبیلی جۆری پیکاب دانرابوو لەگەڵ میوە و سەوزە. لە شوێنێکی قەڵەباڵغ تەقیەوە. بەگوێرەی شایەتحاڵێک کە تێبینی کرد لەکاتی تەقینەوەکە زەوی ڕادەتەکێنێت. بەرپرسیاریەتی ھێرشەکە لەلایەن (داعش) بوو کە لێدوانێکی پێوەندیداریان لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بڵاوکردەوە کە ئامانجیان جەنگاوەرانی شیعە بوو.

پەڕاوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "Baghdad bombing: Market blast claimed by IS kills 94". The Indian Express. Retrieved May 12, 2016.

سەرچاوەکان دەستکاری