تیم مارت زنجیرە مارکێتێکی تایبەت بە کەلوپەل و خۆراکه‌ لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان. کەلە ئێستادا لە شاری ھەولێر چاڵاکترن.

زانیاری تایبەت
ناو بەئینگلیزی Teammart
ناو بە کوردی تیم مارت
ڕێکەوتی دامەزراندن ١٨/٦/٢٠٠٧
ناوی دامەزرێنەر محمد اسماعیل
ژمارەی لق لە ئێستادا ١٠٠ لق
ماڵپەڕ www.team-mart.com

مێژوو دەستکاری

١٨/٦/٢٠٠٧ کۆمەڵێک بازرگان لە کوردستان و عیراق کۆبونەوە کە ژمارەیان ٦٧کەس بوو، تاوتوێی بیرۆکەیەکی نوێ بوون کە بریتی بوو لە پرۆژەیەکی (بازرگانی کردن و خۆماڵی بوون لە بەرھەم و کارمەند) وە گەیشتن بە بژاردەی دامەزراندنی زنجیرە مارکێتێک کە گرنگی بدات بە بەرھەمی خۆماڵی، وە ھەروەھا ئەو کارمەندانەی تێیدا کاردەکەن خەڵکی نیشتەجێی ئەو شوێن و گەڕەکە بێت کە مارکێتەکەی تێدا دادەمەزرێت. وە پرۆژەکە نوسراوە و ناویان برد بە (تیم مارت) وە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم لقەکان بە ھەمان لۆگۆ و ناوی بازرگانی بێت , وە یەکەمین لقی ئەو زنجیرە مارکێتە کرایەوە لە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠٠٨ لە گەڕەکی ڕاپەڕین وە سەرەتا دەستی بە بڵاوبونەوە کرد لە شاری ھەولێر.

کارکردن دەستکاری

لە ئێستادا دەستکاری

(تیم مارت) خاوەنی کۆمەڵیک زنجیرە مارکێتە لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، لقەکانی لە لەشارەکانی کوردستان، زنجیرەکەش بە بەھۆی چەند بەستەرێکی ئینتەرنێتی بەیەکەوە بەستراون بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاری نێوان لقەکان.

لە داھاتوودا دەستکاری

دانانی چەند لقێکی نوێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە ڕێژەی دیاریکراویان زیاتر دەبێت لە ١٠٠٠ لق.

ئامانج دەستکاری

زنجیرەکە بۆ چەند ئامانجێک کاردەکات کە بریتین لە:

  • کەم کردنەوەی بێ کاری و بەگڕخستنی تواناکانی گەنجان و پەرەپێدانیان لەبواری بازرگانی دا.
  • بوژاندنەوەی ئابوری کوردستان لە ئێستا دا و عیراق لە داھاتوودا لە ڕێگای گرنگی دان و بەبازاڕکردنی بەرھەمی خۆماڵی لە لقەکانمان.
  • دابینکردنی شتومەک و کاڵای خۆماڵی و بیانی لە باشترین جۆر و کوالێتی.
  • کردنەوەی لقەکانمان لە شوێنی ستراتیژی و نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان بۆ گەڕاندنەوەیکات و خەرجیەکانیان
  • بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لەڕێگای دامەزراندنی چەند کارگەیەکی بەرھەمھێنان و لەکیس کردن.
  • بەشداری پێکردنی زۆرترین تاک بەشێوەی پشک بۆ قازانج کردن و خزمەت کردن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • مێژووی نوسراوی تیم مارت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه‌