تیم مارت

(لە تیممارتەوە ڕەوانە کراوە)

تیم مارت زنجیرە مارکێتێکی تایبەت بە کەلوپەل و خۆراکه‌ لە سەر ئاستی عێراق و کوردستان. کەلە ئێستادا لە شاری ھەولێر چاڵاکترن.

زانیاری تایبەت
ناو بەئینگلیزی Teammart
ناو بە کوردی تیم مارت
ڕێکەوتی دامەزراندن ١٨/٦/٢٠٠٧
ناوی دامەزرێنەر محمد اسماعیل
ژمارەی لق لە ئێستادا ١٠٠ لق
ماڵپەڕ www.team-mart.com

١٨/٦/٢٠٠٧ کۆمەڵێک بازرگان لە کوردستان و عیراق کۆبونەوە کە ژمارەیان ٦٧کەس بوو، تاوتوێی بیرۆکەیەکی نوێ بوون کە بریتی بوو لە پرۆژەیەکی (بازرگانی کردن و خۆماڵی بوون لە بەرھەم و کارمەند) وە گەیشتن بە بژاردەی دامەزراندنی زنجیرە مارکێتێک کە گرنگی بدات بە بەرھەمی خۆماڵی، وە ھەروەھا ئەو کارمەندانەی تێیدا کاردەکەن خەڵکی نیشتەجێی ئەو شوێن و گەڕەکە بێت کە مارکێتەکەی تێدا دادەمەزرێت. وە پرۆژەکە نوسراوە و ناویان برد بە (تیم مارت) وە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی سەرجەم لقەکان بە ھەمان لۆگۆ و ناوی بازرگانی بێت , وە یەکەمین لقی ئەو زنجیرە مارکێتە کرایەوە لە ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠٠٨ لە گەڕەکی ڕاپەڕین وە سەرەتا دەستی بە بڵاوبونەوە کرد لە شاری ھەولێر.

کارکردن

دەستکاری

لە ئێستادا

دەستکاری

(تیم مارت) خاوەنی کۆمەڵیک زنجیرە مارکێتە لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق کەژمارەیان دەگاتە ۱۳۰لق، لقەکانی لە لەشارەکانی کوردستان، زنجیرەکەش بە بەھۆی چەند بەستەرێکی ئینتەرنێتی بەیەکەوە بەستراون بەمەبەستی گواستنەوەی زانیاری نێوان لقەکان.

لە داھاتوودا

دەستکاری

دانانی چەند لقێکی نوێ لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، کە ڕێژەی دیاریکراویان زیاتر دەبێت لە ١٠٠٠ لق.

ئامانج

دەستکاری

زنجیرەکە بۆ چەند ئامانجێک کاردەکات کە بریتین لە:

  • کەم کردنەوەی بێ کاری و بەگڕخستنی تواناکانی گەنجان و پەرەپێدانیان لەبواری بازرگانی دا.
  • بوژاندنەوەی ئابوری کوردستان لە ئێستا دا و عیراق لە داھاتوودا لە ڕێگای گرنگی دان و بەبازاڕکردنی بەرھەمی خۆماڵی لە لقەکانمان.
  • دابینکردنی شتومەک و کاڵای خۆماڵی و بیانی لە باشترین جۆر و کوالێتی.
  • کردنەوەی لقەکانمان لە شوێنی ستراتیژی و نزیک لە شوێنی نیشتەجێبوونی ھاوڵاتیان بۆ گەڕاندنەوەیکات و خەرجیەکانیان
  • بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لەڕێگای دامەزراندنی چەند کارگەیەکی بەرھەمھێنان و لەکیس کردن.
  • بەشداری پێکردنی زۆرترین تاک بەشێوەی پشک بۆ قازانج کردن و خزمەت کردن.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • مێژووی نوسراوی تیم مارت له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه‌