تیرۆری میکۆنۆس
لەوانەیە پێویست بکات ئەم وتارە سەرلەنوێ بنووسرێتەوە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ستانداردەکانی شێواز. |
ڕووداوی کوشتنی چێشتخانەی میکۆنۆس (بە فارسی: ترور رستوران میکونوس، ھەروەھا بە ڕووداوی میکۆنۆس ناسراوە) سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی کوردی-ئێران سادق شەرەفکەندی، ھۆمایون ئەردەڵان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی، لە چێشتخانەی یۆنانیی میکۆنۆس لە بەرلین، ئەڵمانیا[١]لە ١٧ ئەیلوولی ١٩٩٢ کوژران. لەلایەن دادگای ئەڵمانی باوەڕ وایە بکوژەکان پەیوەندیان لەگەڵ دەزگای ھەواڵگری ئێران ھەبووە.
ڕووداو
دەستکاریڕۆژی پێنج شەممە، حەڤدەھەمی مانگی ئەیلوولی ١٩٩٢، کاتژمێر ٢٢:٥٠، سێ پیاو بە شوێن یەکدا بەرەو دەرگای چوونە ژوورەوەی ڕێستۆرانتی میکۆنۆس ڕۆیشتن. یەکەم کەس، ئەمین، لە دەوروبەری ڕێستۆرانت و لەبەر دەرگاکەی وەستا بۆ ئەوەی بەرگری لە چوونە ژوورەوەی مڵۆزم بکات. بەنی ھاشمی لەبەر دەرگا یەخەی خۆی ھەتا ژێر لووتی ھەڵدا و چوە ناو رێستورانەکەوە، کەسی سێھەم واتە راحیل بەشوێنیدا چوە ژوورەوە. ھەردوکیان بەناو ساڵۆنەکەدا تێپەڕین و چوونە ژووری پشتەوھ. نۆ کەس لە ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بە دەوری دوو مێزی پێکەوە لکاوەوە لەلای دەستی چەپی ژوورەکە دانیشتبوون. دوو کەسەکەی وا تازە ھاتبوونە ژوورەوە لەپشت یەکەم و دووھەمین کەس راوەستان. بەنی ھاشمی جانتاکھ ی خۆی کە رەشاشێکی تێدابوو، بەرز کردەوە و لەملا تا ئەولای مێزەکەی دایە بەر دەسڕێژی گوللە. رەشاشەکە ٢٦ کوللەی بە سێ جار تەقاند و دوای ئەوە راحیل بە دەمانچە کوللەێکی لە مێشکی سەر و دوو کوللەی لە زگی شەڕەفکەندی و کوللەێکی لەسەری ئەردەڵان دا. بە خێرایی لە چوونە دەرەوە و ھاورێ لەگەڵ کەسی سێھەم وا لەبەر دەرگا وەستابوو، بەرەو ترومبیلێک رۆیشتن کە چاوەڕوانیان بوو، سوار بوون و ھەڵاتن.[٢]
گرووپی لێدان
دەستکاریتاقمی لێدان لەم کەسانە پێک ھاتبوو:[٣]
- عەبدولڕەحمان بەنی ھاشمی (ناسراو بە شەریف)، بەرپرسی گرووپ و ھەڵگری رەشاش، ئیرانی
- عەبباس حوسێن راحیل (ناسراو بە عیماد عەمەش و راغیب)، ئەو کەسەی وا گوللەی خەلاسی ھاوێشت، لوبنانی
- سەید محەممەد یوسف ئەمین (ناسراو بە ئەبومحمد و بەھەشتی)، پاسەوانی بەر دەرگا، لوبنانی
- فەزلوڵڵا حەیدەر (ناسراو بە ئەبوجەعفەر)، ڵێخوڕری ترومبیلی ھەڵاتن، لوبنانی
دەرئەنجامی عەمەلیات
دەستکاریسادق شەرەفکەندی، ھومایون ئەردەلان، فەتاح عەبدولی و نوری دێھکوردی لە ھێرشێکی شێوازی مافیا لە رێستورانی میکۆنوس لە شەقامی پراگی شاری بەرلین لە نزیکەی ١١ پاش نیوەڕۆ لە ١٧ ئەیلول ١٩٩٢ کوژران.[٤]سێ قوربانی دەستبەجێ مردن، و چوارەمین کەسیش (نووری) لە نەخۆشخانە مرد.[٥] عەزیزوڵڵا تەبیب غەففاری، ئەندامی رێکخراوەی فیدائیانی خەلق و خاوەنی رستورانەکە بریندار بوو.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ morgenpost.de ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ئێستاش لە بەرلین دادوەر ھەیە» (PDF). p. 23. لە ٢٣ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
- ^ ھنوز در برلن قاضی ھست (PDF) (بە فارسی). بەرلین. pp. 115, 121. ISBN 3-9807107-0. لە 23ی ئازاری 2020 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخی|isbn=
بپشکنە: length (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ Kutschera، Chris (1 April 1997). «A network of terror». The Middle East. لە 20 June 2013 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Germany/Iran: Details of the assassination of four Kurdish politicians in 1992 at the Mykonos restaurant in Berlin». UNHCR. ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیرۆری میکۆنۆس تێدایە. |