تیترواسک (باڵندە)
تیترواسک ناوى زانستیی( Vanellus indicus ) باڵندەیەکی ئاسیایی لە خێزانی Charadriidae لەشى بچووک و دندووک بچووکە، سەری گەورەیە، باڵەکانی نووک تیژن. تەختی پەڕەکانی لەشی بۆرە و لە ژێرگەردن و لاجانگ هەندێک شوێنی باڵی پەڵەی ڕەشی تێدایە و لە هەندێک شوێنی دیکەی لەشی ڕەنگی سوور و زەرد و خەنەیی دەبیندرێت، گۆشتی دەخورێت و لە دەورووبەری ئاو دەژێت.
ناوەکانى زۆرن: تیتربازک، توترواسک، تیتڵەپیچاخ، نیتڵ ، ڕاوڕاوییلکە، ڕەورەوە، زیقاوڵە [١]. لە باکوور بە نکلسۆر ناسراوە و لە شێوەزارى لوڕىش پێی دەڵێن: تیتی قەلەندەر و تیتیواک. واسک لە ریشەى وشەى واس : واز : باز (باژ)هاتووە بە واتاى مەل. لە کلتوورى کوردان مەلێکى هەواڵبەر و تەتەرە. کچى باریکەلەش بە تیترواسک وەسف دەکرێت.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیترواسک (باڵندە) تێدایە. |