تۆڕی خۆجێیی
(لە تۆڕی ڕووبەری لۆکاڵەوە ڕەوانە کراوە)
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
تۆڕی خۆجێیی یان تۆڕی لۆکاڵ (بە ئینگلیزی: Local Area Network یان LAN) تۆڕێکی کۆمپیوتەرییە کە لە ڕووبەرێکی سنوورداری جوگرافیایی وەک ماڵ، قوتابخانە، تاقیگە یان نووسینگەیەکدا کۆمپیوتەرەکان و دەزگاکانی پێکەوە بەستووەتەوە. تایبەتمەندییەکانی جیاکەرەوەی تۆڕە لۆکاڵەکان لە تۆڕە بەربڵاوەکان بریتین لە ڕادەی بەرزتری گواستنەوەی داتا، ڕووبەری بچووکتری جوگرافیایی و نەبوونی پێوسیتی بە ھێڵی کرێکراو.
لە ڕابردوودا بۆ سەرپاکردنی تۆڕی خۆجێیی لە ARCNET و تۆکەن ڕینگ و ژمارەیەک ستانداردی تر سوود وەردەگیرا، بەڵام ئێستاکە ئیسەرنێت و وای-فای دوو تەکنۆلۆژیای باوی سەردەمن.
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆڕی خۆجێیی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |