تۆپی پێ لە عێراق زۆرترین ھەواداری ھەیە،[١] چەندین یانەی وەرزشی تایبەت بەم یارییە دامەزراوە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی عێراق[٢][٣] سەرپەرشتی دەکرێن و لە خولی تۆپی پێی عێراق بەشداری دەکەن

ھەڵبژادەی نەتەوەیی دەستکاری

ھەڵبژاردەی عێراق لە ساڵی١٩٤٨ز دامەزراوە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردەکە بووە، ئەم ھەڵبژاردەیە لە ساڵی ١٩٥٠ز چووەتە ڕیزی یەکێتی نێودەوڵەتی یەوە (فیفا) و لە ساڵی ١٩٧١چووەتە ڕیزی یەکێتی ئاسیا، ئەم ھەڵبژاردەیە یەکێکە لە بەناوبانگترین ھەڵبژاردەکانی یەکێتی ئاسیاو عەرەب. ھەڵژاردەی عێراق تەنیا یەک جار بەشداری لە جامی جیھانیی فیفا کردووە ئەویش لە مۆندیالی ١٩٨٦ کە لەمەکسیک بەڕێوەچوو بوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان دەرکرا. پێنج جار بەشدار بووە لە پاڵەوانییەتی جامی ئاسیا، و لە ساڵی ٢٠٠٧ز بۆیەکەمینجار توانی نازناوی پاڵەوانییەتی جامی ئاسیا بباتەوە ھەروەھا جارێک بەشداری کردووە لە پاڵەوانییەتی کیشوەرەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ لە قۆناغی کۆمەڵەکان چووەتە دەرەوە.

یانەکانی تۆپی پێی عێراق دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Most popular sport in each country". Imgur. 26 April 2014.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "When Saturday Comes - War games". Wsc.co.uk. 2012-07-09. Retrieved 2012-09-19.
  3. ^ "State Of Football In Iraq | Football & Sport". Sabotage Times. Retrieved 2012-09-19. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری