تۆفیق عەلی

گۆرانیبێژێکی منداڵی کورد


تۆفیق عەلی (لەدایکبووی ١٩٦٠) ھونەرمەندێکی گۆرانیبێژ و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە. دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکییە، و ئەفسەرە لە ھێزەکانی ئاسایش لە شاری سلێمانی. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردووە. لەڕێی خالید سەرکارەوە چووەتە تیپی مۆسیقای سلێمانی و یەکەم مناڵ بووە لە شاری سلێمانی کە گۆرانی بڵێت.[١]

تۆفیق عەلی

لەدایکبوون١٩٦٠ (تەمەن ٦٣–٦٤)
گەڕەکی چوارباخ، سلێمانی، کوردستان
پیشە
گۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٦٩–١٩٧٦
مناڵ(ەکان)٥

سەرەتای ژیان

دەستکاری

تۆفیق عەلی لە ساڵی ١٩٦٢ لە گەڕەکی چوارباخ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتاییی لە قوتابخانەی گۆران لە گەڕەکی ئیسکان تەواو کردووە. لە تەمەنی ٩ ساڵیدا کاتێک لە پۆلی سێی بنەڕەتی دەبێت، بەھۆی دەنگخۆشییەوە لەڕێی خالد سەرکارەوە ئاشنای تیپی مۆسیقای سلێمانی دەبێت و ژیانی ھونەریی دەست پێ دەکات.[٢]

ژیانی ھونەری

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٩–١٩٧٠ لە بینای تۆفیق قەزاز بۆ یەکەمجار ئاشنای تیپی مۆسیقای سلێمانی دەبێت. یەکەم گۆرانی لەسەر تەختی شانۆی ئامادەیی سەڵاحەدین لەگەڵ ھونەرمەند عەبدولقادر حەسەن دەبێت، بە ناوی «سۆیلە باڵابەرز». بەناوبانگترین گۆرانیی «خان باجی»یە کە ئاواز و شیعرەکەی فۆلکلۆرییە و لەلایەن خالد سەرکار و ئەنوەر قەرەداغییەوە ئامادەکراوە. لە سەردەمی کارکردنی لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانیدا، لە ھەموو ئاھەنگەکانیاندا بەشداریی کردووە.

لە ساڵی ١٩٧٦دا تۆفیق عەلی بە یەکجاری لە کاری ھونەری دوور دەکەوێتەوە. کۆتا گۆرانیی تۆمارکراوی "خانمێ وا دێ" و "خان باجی" دەبێت کە لە بەغدا تۆماریان کردووە. کۆتا ئاھەنگیشی لە ساڵی ١٩٧٦ دەبێت لە ھۆڵی مستەوفیی شاری ھەولێر.

دوای وازھێنان

دەستکاری

لە ٢٨ی ٥ی ١٩٨٢دا تۆفیق عەلی دەچێت بۆ پێشمەرگایەتی. ئێستا لە دەزگای ئاسایشی ھەرێم کار دەکات و پلەی عەمیدە.

بەرھەمەکان

دەستکاری

تۆفیق عەلی خاوەنی ١٠ بەرھەمە، کە ئەمانەن:[٢]

  1. سۆیلە باڵابەرز
  2. ڕاوەستاوە لەو بانە
  3. نەمدیوە، نەمدیوە
  4. خان باجی
  5. خانمێ وا دێ
  6. لایە لایە
  7. لەیلا لەیلا
  8. شیرین ھەر لامە
  9. لانکۆڵێ
  10. ئەی وەی بەلەرزانە

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «تۆفیق عەلی». Kurdipedia.org. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Kurdsat (2016-04-06)، تۆفیق عەلی منداڵێک لە ھەناوی ڕەسەنایەتی | Tofiq Ali، لە 2024-08-07 ھێنراوە