تون شارێکی سەر بە کانتۆنی بێرنە لە سویسرا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتوانی ٤٢، ١٣٦ کەسە.

شارى تون
شارى تون
شارى تون لەسەر نەخشە

شارەکە نزیکە لە ڕووباری ئەر، کە دەڕژێتە ناو دەریاچەی تون لە دووریی ٣٠ کیلۆمەتر لە باشووری شاری بێرن. لەڕووی ئابوورییەوە بە شارێکی گەشتیاری و پیشەسازی دادەنرێت.

شارى تون

مێژوو دەستکاری

ژیان لە شاری تون دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی بەردی نوێ و ناوەڕاستی سێ ھەزار ساڵ پێش زایین کە ئەو کات ناوی شارەکە داڕێژراو بووە بە زمانی سەڵتیک واتا شاری پارێزراو.

 
ناوچەی تون

ناوچەی تون بووەتە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی پیرۆز لە ساڵی ١٠٣٣ کاتێک کۆنراندی دووەم بووە بە  پاشای بورگوندی.