پێست ئەو بەشە لە لەشی مرۆڤە کە ئەندامەکان دادەپۆشی و بەرگری لە تووشی کێشە بوونی ئەوان لەگەڵ ئەو شتانە دەکات کە لە موحیتدان. پێست لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە:

پێکھاتەی پێست

پێستێکی تەندروست بەشێکی باش لە کۆلاجین، ئیلاستین، گەردەکانی فایبەر، کە وای لێدەکات توندتر بێت، درەوشاوەتر بێت.[١]

توێژ دەستکاری

ئەستووری پێست دەستکاری

لە بەشە جیاکانی لەشدا جیاوازە، بۆ نموونە لە بەری دەست و پێدا نزیکەی ١٫٥ مم ئەستوورە، لە پێڵووی چاودا کەمتر لە ٠٫١ مم و زۆر تەنکە. بن توێژ لە پشتدا ئەستوورترینە و ٣٠–٤٠ کەڕەت لە توێژەکەی ئەستوورترە، ھەروەھا چەوریی چینی ژێرپێست لە سک و سمتدا ززرە بە ڵام لە لووت و ناوەڕاستی سنگدا زۆر کەمە.[٢]

پزیشکی دەستکاری

کونیلەکانی پێست دەستکاری

کونیلەکانی پێست کرانەوەیەکی بچووکن لەناو پێست کە تیایدا چەوری و ئارەقن، ئەگەر کونیلەکانی پێستت گەورەتر بوون لە ڕێژەی ئاسایی ئەوە ئەکرێت بەھۆی:

  • زیپکە
  • زیادبوونی رێژەی بەرھەمھێنانی چەوری (کە دەبێتە ھۆی پێستی چەور)
  • زیانی تیشکی خۆر

ئەتوانیت لەماڵەوە بەھۆی چەن ڕێگایەک چارەسەری کونیلە گەورەکانی پێست بکەیت[٣]

بەرھەمەکانی جوانکاری و گرنگیدەری پێست دەستکاری

لەوانەیە پێویست بکات ئەو بەرھەمە جوانکاریانە و گرنگیدەرانە جێگۆرکێ پێبکەیت ئەگەر تۆ ھەر بەرھەمھێکی پێست بەکاردێنی بۆ گرنگیدان بە چەوری و زیپکە، لەوانەیە دژی تەندروستی خۆت کاربکەیت، ھەرچۆنێک بێت بەکارھێنانی ئەو بەرھەمانە بۆ ماوەیەکی کاتی ئاسایە بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ ئەکرێ کێشە بۆ پێستت دروست بکات.[٣]

خاوێنکردنەوەی پێست دەستکاری

باشترین جۆرەکانی خاوێنکەرەوەی پێست کە چارەسەری زۆری چەوری دەم و چاو ئەکات بەبێ زیان گەیاندن بە چەوریە-سروشتیەکانی ژێر پێست کە یارمەتیدەرن بۆ زیندوو ھێشتنەوەی پێستت ئەوا لەوانەیە ئەو خاوێنکەرەوانە بەکاربێنی کە جەلین. گرنگە لەم خاوێنکەرەوانە دووربکەویتەوە کە تیابووی سابوون و ماددەکانی سڕینەوەن چونکە وادەکەن کونیلەکان گەورەتر دیاربن

بەڵام ئەگەرچی ئەگەر ھاتوو خااوێنکەرەوەکان سوودیان نەبوو بۆت ئەوە چارەسەرێکی باشتر ئەوانەی خوارەوەیە:

  • ڕووخسار شتن بە ئاوی شتن بە ئاوێک ( پلەکەی نە گەرمە و نەساردە)
  • مەساج بۆ تەواوی دەم چاوت بکە بۆ ماوەی سی بۆ شەست چرکە (پێویستە دەستەکانت پاک بن)
  • ڕووخسار بشۆ بەتەواوی و وشکی کەرەوە ( بەشێوەی تەندروست وشکی کەرەوە ھەرگیز لەکاتی وشکردنەوە خشاندن یان شێوازێک بەکارمەھێنە ڕووخسار ئازار بدات.)[٣][٤]

ئەم پرۆسەیە ھەموو بەیانیان و شەوان بکە بۆ ئەوەی ڕاگرتنی بالانسی پێستت و کونیلەکانی پێست لە تەندروستیەکی باش[٣]

بەکارھێنانی بەرھەمەکانی پێکھاتووی ئاو دەستکاری

بەکارھێنانی بەرھەمە شێکەرەوەکانی پێست کە چەندین پێکھاتەی ئەکتیڤ ھەیە لە بەرھەمھێنانیان لەناویان ڕۆن ئەکادیمیای پێستناسی ئەمەریکی پێشنیاری بەکارھێنانی ئەو بەرھەمە شێکەرەوانە ئەکات کە لە ئاو پێکھاتوون و ڕۆنیان لەناو نییە.[٤]

ھەمیشە لابردنی مەیک-ئەپ پێش خەوتن دەستکاری

شتێکی گرنگە کەوا ھەمیشە پێش ئەوەی بخەوین مەیکەپ لابەرین، خەوتن بەم بەرھەمانە، کێشە بۆ کونیلەکانی پێست دروست ئەکات[٤]

بەکارھێنانی دژە خۆر دەستکاری

زۆر گرنگە بۆ ئەوانەی گرنگی بە پێستیان ئەدەن ئاگاداری ئەو کاتانە بن کە ڕۆژ لە پێستیان ئەدات، تیشکی خۆر ئەتوانێت پێستەکە وشک بکاتەوە و بیسوتێنێت، والە کونیلەکانی پێست بکات گەورەتر بن، زۆربەی شێکەرەوەکان پێکھاتەی دژە خۆریان تیایە وە پێویستە رێژەی ڕاستەقینەی پاراستنەکەی دژی خۆر لە سی یان بەرەو سەرەوە بێت

خۆ پاراستن لە تیشکی خۆر و باشترین ڕیگاکان لەوانەیە بریتی بن لە

  • پۆشینی کڵاوێک کە لاکانی فراوانە ھەروەک لە وێنەکە دەستنیشان کراوە
  • بەکارھێنانی دژە خۆر
  • لەوکاتانەی کە خۆر بەھێزە لەبەر سێبەر بمێنەرەوە.[٤]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Fix LOOSE SKIN from Weight Loss (Cheap Options) 2022 (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-03-16
  2. ^ (د. مەحموود فەقێ ڕەسووڵ، نەخۆشییەکانی پێست، چاپەمەنی ئەزمەڕ، ٢٠١١، لاپەڕەی ١)
  3. ^ ئ ا ب پ "How to Get Rid of Large Pores: 8 Ways". Healthline (بە ئینگلیزی). 2017-07-21. Retrieved 2021-05-10.
  4. ^ ئ ا ب پ "How to get rid of large pores: The top 8 ways". www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). 2020-09-22. Retrieved 2021-05-10.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • نەخۆشییەکانی پێست، د. مەحموود فەقێ ڕەسووڵ، سلێمانی، چاپەمەنی ئەزمەڕ، ٢٠١١

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری