ویکیپیدیای تورکی (بە تورکی: Türkçe Vikipedi) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی تورکی دەنووسرێت، ویکیپیدیای تورکیش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.[١]

فاڤایکۆنی ویکیپیدیا ویکیپیدیای تورکی
85%
چەشنی وێبگە
ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
بەردەستە بەتورکی
خاوەندامەزراوەی ویکیمیدیا
وێبگەtr.wikipedia.org
بازرگانینەخێر
خستنەکارکانوونی یەکەمی ٢٠٠٢؛ ٢١ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٢-١٢)
ڕەوشی ھەنووکەییچالاک، سانسۆرکردنی ویکیپیدیای تورکی لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھەڵگیرا

ویکیپیدیای تورکی ھەتا ئێستا ١٬٥٨٠٬٦٨٣ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ٢٠ بەڕێوەبەر و ٦٠٦٬٠٢٢ وتاری ھەن.

سانسۆرکردنی ویکیپیدیای تورکی دەستکاری

لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٧، حکوومەتی تورکیا سەرجەم زمانەکانی ویکیپیدیای لەتەواوی وڵاتەکەی سانسۆرکرد.[٢][٣] ئەم سانسۆرکردنەی تورکیا لەوەھات بەھۆی ئاماژەدان بەتێوەگلان و پەیوەندی حکوومەتی تورکیا لەگەڵ چەند گرووپێکی تیرۆریستی.[٤][٥][٦]

بەرلەوەش، تورکیا چەندین وتاری دیاریکراوی لە ویکیپیدیای تورکی سانسۆرکرد. وتاری تایبەت بە ئەندامی زاوزێی نێر و مێ، وتاری ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٥ی تورکیا.

ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سانسۆرکردنی ویکیپیدیا لە تورکیا کۆتایی ھات، ئەمەش دوای تێپەڕینی ٩٩١ ڕۆژ.[٧]

 
لۆگۆی ویکیپیدیای تورکی دوای ئەم سانسۆرکردنەی ڕوویدا

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "List of Wikipedias - Meta". Meta.wikimedia.org. Retrieved 14 October 2017.
  2. ^ "Wikipedia blocked in Turkey". Turkey Blocks. 29 April 2017. Retrieved 1 May 2017.
  3. ^ "Turkish authorities block Wikipedia without giving reason". BBC News. 29 April 2017. Retrieved 29 April 2017.
  4. ^ "Wikipedia blocked across Turkey". Hurriyet Daily News. 29 April 2017. Archived from the original on 6ی Augustی 2017. Retrieved 29 April 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  5. ^ "Terör destekçisi Wikipedia'ya yasak" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Sabah. Retrieved 1 May 2017.
  6. ^ "Turkey blocks Wikipedia over what it calls terror 'smear campaign'" (بە ئینگلیزی). CNN. Retrieved 1 May 2017.
  7. ^ "Turkey restores access to Wikipedia after 991 days". NetBlocks. 15 January 2020. Retrieved 15 January 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ویکیپیدیای تورکی