بۆ سەرەتای پڕۆسەی داخکردن، سەردانی لینکی تەقاندنەوەی شۆکی لولەیی بکە، شینەکە کلیک لەسەربکە گەر ویستت.

تاقیکردنەوەی شۆکی لولەیی لە زانکۆی ئۆتاوا، لە کەنەدا
پاشماوەی کانزا تەنکەکانی ئەلەمنیۆم لابراوە لەلایەن خوێندکارانەوە
شۆکێکی لولەیی نمونەیی. وێنەکە جیاوازی شەپۆلەکان نیشاندەدات کەبە جارێک بەر لولەکە دەکەون، بەربەستەکە دەیانبڕێ

ئامێرێکە یاخود ئامرازێکە بەکاردێ بۆ نوشتانەوەو شەپۆلی باوو ڕەشەبای

ڕاستەوخۆ، لەگەڵ سوتان و توانەوەی گازو تەقەمەنی، بەھۆی ھەستەوەرێکەوە بۆ

ئەوەی ڕاستی ڕوداوو تەقینەوەکان و کاریگەریەکانیان پیشان بدات، عادەتەن

ئەمەش بەپێوەرێکی بچوک ئەنجام دەدرێ. بابەتی تری پەیوەست بەم ئامێرەوە کە

ھاندەری ئاسانکاریە لەوانە: تونێلی لولەیی، تونێلی کشان، ھەروەھا کشانی لولەیی.

ئەمانەش ئەتوانرێ بەکاربھێنرێ لە توێژینەوەی داینامیکی ھەوا لەژێر پلەگەرمیەک

و پەستانێکی وا کە نەتوانرێ بەئامرازەکانی تر چارەسەربکرێ و بەدەست بھێنرێ.

ھەروەھا شۆکی لولەیی بەکاردەھێنرێ لە لێکۆڵینەوە لە دیاردەی پەستاوتن و

کاردانەوەکانی قۆناغی گڕگرتن و سوتاندنی گاز.

لەم دوایانەدا، شۆکی لولەیی بەکارھاتوە لە توێژینەوەی بایۆمیدیکاڵ کەباس

لەوەدەکات، ئایا چۆن نمونەو شێوەی بایۆلۆجی کاری تێدەکرێ بەھۆی شەپۆلە

جیاوازەکانی باو ڕەشەباو گازەوە. شەپۆلێکی پاڵەپەستۆ لەناو شۆکی لولەیی لەوانەیە

بەھۆی تەقینەوەیەکی بچوکەوە دروست بووبێ یان بەھەبونی پەستانێکی بەرز

کەدەبێتە ھۆی تەقینی ناوپەنچک و لەگەڵ ئەوەشدا پەستان دەچێتە سەر شەپۆلەکەو

کاریگەریەکەی کەم دەبێتەوە.

مێژووی شۆکی لولەیی دەستکاری

خوێندنەوەیەکی دێرین لەسەر شۆکی لولەیی پەستاوتن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٩

بڵاوکرایەوە لەلایەن زانای فەڕەنسی پاوڵ ڤێلی، لەناو ئامێرو ئامرازەکانی تردا،

ئەم ئامێرە بەشۆکی لولەیی ناوزەند نەکرا ھەتا ساڵی چلەکان واتا ١٩٤٠ کان.

لەساڵانی چلەکاندا بایەخدان بەم ئامێرە زیادیکردو لە چەندین توێژینەوەدا وەک

شۆکی لولەیی لەوانەش: خێرا جوڵانی گاز لەسەر شتەکان، کاردانەوەی کیمیایی و

فیزیایی قۆناغەکانی سوتانی گاز. لە ساڵی ١٩٦٦، دەف و بلاکویڵ باسی جۆرێکی

شۆکی لولەییان کردوە کەلە تەقەمەنیە ئاست بەرزەکاندا بەکارھێنراوە. ئەمەش

لەمەودای نێوان تیرەی بازنەیی ٠٫٦ بۆ ٢مەتر، ھەروەھا درێژی ٣ بۆ ١٥ مەتر.

لولەکان خۆیان دروست کراون لە مادەی ھەرزانبەھا، کە شەپۆلی پاڵەپەستۆیی

بەرھەم دەھێنن بە پەستانی داینامیکی 7MPA بۆ 200MPA، ھەروەھا ماوەی

کەمتر لەسەد مایکرۆچرکە بۆ چەندین میلی چرکە.

ھەردوو شۆکی لولەیی پەستاوتن و کورەی توانەوەی گازو تەقینەوە لەم دوایانەدا

بەکارھاتون لە بەکارھێنانە زانستی و سەربازیەکاندا. شۆکی لولەیی بۆ پەستاوتنی

گاز ئاسانترو زوتر دێتە دەست و چاودێری دەکرێ لەھەلومەرجی تاقیگەدا.

ھەرچەندە، شێوەی شەپۆلی پەستاوتن جیاوازە لەشەپۆلی گاز لەھەندێ ڕووی

گرنگەوە کەلەوانەیە گونجاوو شیاونەبێ بۆھەندێ لە بەکارھێنانەکان. کورەی گازو

تەقینەوە، شەپۆلی پەستاوتن دروست دەکات کەزۆر لەشەپۆلی ڕاستەقینەوە نزیکە.

لەگەڵ ئەوەشدا پێویستی بەئاسانکاری و دەزگایەکی شارەزایە بۆ لەخۆگرتنی

تەقەمەنی ئاست بەرز.

ھەروەھا، سەرەڕای شەپۆلی سەرەتایی پەستاوتن، پەستانی گازەکە دەبێتەھۆی

فیچقەکردنی گاز لە کونیلەکانەوە، یان بەرھەم ھێنانی گاز بە خێراییەکی

بەرفراوان، وە لەوانەیە تەوژم بگوازێتەوە بۆ سامپڵێک دوای ئەوەی شەپۆلی گازی

تەقینەوەکە پێیدا ڕۆشت. بەپێی زانیاریە نوێیەکان، پێوەری تاقیگەیی شۆکی لولەیی

تێکەڵەی ھەواو سوتەمەنی بەکاردەھێنێ و ئەمەش گەشەی پێدراوە لەبەرھەم ھێنانی

شەپۆلی سوتانی ڕاستەقینە، ھەروەھا دەتوانرێ لە تاقیگە ئاساییەکانیشدا

بەکاربھێنرێ.

لەبەرئەوەی بەھای گەردێکی گاز زۆر بچوکە، کە ئەمەش بەشێکە لە فیچقەی

گەردێکی گاز، کە بەھۆی پەستان لەسەر شۆکی لولەیی دروست بووبوو. لەمڕۆدا

قەبارەی بچوکترو بەھای کەمتری ترۆپکی پەستان دروست دەکرێ لەلایەن شۆکی

لولەییەوە، کەئەمەش وادەکات زیاتر بەسودبن لە بنچینەی سەرەتایی، تێستکردنی

مادەکان و وێران نەکردنیان، گونجاندنی پێوانی کەرەستەکان وەکو ئامێری

وزەگۆڕی خێرایی و پەستان بەرز، ھەروەھا توێژینەوەی بایۆمیدیکاڵ و

بەکارھێنانە سەربازیەکان.

شێوازی کارکردنی شۆکی لولەیی دەستکاری

 
کانزا[بەستەری مردوو] تەنکەکانی ئەلەمنیۆم بەکاردەھێنرێ وەکو بەربەستێک لەنێوان بەشەکانی بۆری شۆکی لولەییدا.

شۆکێکی لولەیی سادە پێکھاتوە لە لولەکێک، بەشێوەی لاکێشەیی یان بازنەیی پانەبڕگە کەلە کانزا دروستکراوە، کە گاز لەپەستانی کەم ولەپەستانی زۆردا لێک جیادەکاتەوە بە بەکارھێنانی ھەندێ شێوازی بەربەست. بۆ بینینی زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە، سەیری پارچە نوسینەکانی سۆلۆخین، گایدن، ھەرلی و برادلی بکە.

بەربەستە یاخود دیوارەکە کتوپڕ دەتەقێ و دەکرێتەوە لەژێر ئەو بارودۆخەی پێشتر بۆی دانراوە بۆ بەرھەمھێنانی شەپۆلی گەیاندن لەناو بەشی پەستان کەمدا. ئەو شۆکەی کەلە کۆتاییدا بەرھەمدێ، پلەی گەرمی بەرز دەکاتەوە لەگەڵ پەستانی ئەو گازەی تێستی بۆ دەکرێ. تێبینیەکان دەتوانرێ ھەبێ لەپشتی ڕووداوەکە یان لەسەر ڕووکاری ڕووداوەکە، یاخود سود لە درێژی کاتی تێستکردنەکە وەربگیرێ وپلەی گەرمی و پەستانی پشت شەپۆلی گەڕاوە بەرزبکرێتەوە.

گازە پەستان نزمەکە کەبە گازی وەگەڕخراو ئاماژەی بۆدەکرێ، دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی شۆکی شەپۆلی. ھەروەھا گازە پەستان بەرزەکە کەبە گازی وەگەڕخەر ناسراوە، ھەروەھا ئەو دوو بەشەی لە لولەکەکەدا ھەیە بەھەمان شێوە پێیان دەوترێ، وەگەڕخراوو وەگەڕخەر واتا(driven , driver).

گازی وەگەڕخەر ھەمیشە ئەو گازانەن کە کێشی گەردیلەییان کەمە وەکو ھیلیۆم و ھایدرۆجین، لەبەرھۆکاری سەلامەتی وبەرزی خێرایی دەنگ. بۆبەدەست ھێنانی یاخود دەست کەوتنی بەھێزترین شۆک، پەستانی گازی وەگەڕخەر باشدەبێ لەژێر پەستانی ھەوا.

تاقیکردنەوەکە یاخود تێستەکە بە تەقینی بەربەستەکە دەست پێدەکات، ھەندێک شێواز ھەن کەبە شێوەیەکی باو لەم پڕۆسەیەدا بەکاردێن، ئەوانیش:

پەستێنەرێکی وەگەڕخەری میکانیکی ھەندێ جار بەکاردێ بۆ کونکردنی، یان پاتریەکی تەقەمەنی بەکاردێ بۆ تەقاندنی.

شێوازێکی تر بریتیە لە بەکارھێنانی بەربەستێکی پلاستیکی یاخود کانزایی بۆ زانینی یان دیاریکردنی پاڵەپەستۆی تەقاندنەکە. پلاستیکەکان بەکاردێن بۆ کەمترین پاڵەپەستۆی تەقاندن یاخود نزمترین گوشاری تەقین، بەڵام ئەوانەی گوشاری زۆریان دەخرێتەسەر تابتەقێن ئەمانەن: ئەلەمنیۆم، مسی سور، پۆڵای پلە مامناوەند، پۆڵای ژەنگ نەگرتوو. ئەم جۆرە بەربەستانە زۆرجار بەشێوەی دووڕەگ و بڕەڕ تۆماردەکرێن لەپلەکاری قوڵاییدا بۆئەوەی دڵنیابنەوە کە وەک یەک بڕاون. ھەموو پیتاڵەکان ھێڵکاری دەکرێن و دەچەمێنرێنەوە، بەم شێوەیە تەواوی بەشەکانی لولەکەکە بەکراوەیی دەمێنێتەوە بە درێژایی کاتی تێستەکە.

شێوازێکی تری بڕینی یاخود تەقاندنی بەربەستەکە سود وەرگرتنە لە تێکەڵەی ھەردوو گازە بسوتەکە لەگەڵ ھەبونی نەخشەیەکی بنچینەیی بۆ بەرھەمھێنانی تەقینەوەکە لەناو خۆیدا. شەپۆلی تەقینەوەکە دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و پەستانی گازی وەگەڕخراوو ھەروەھا نزمبونەوەی لێشاوەکەی بەئاراستەی شۆکی شەپۆلی بەڵام بەخێرایەکی تاودانی کەمتر لە شەپۆلی پێشەنگ.

بەربەستی تەقین زنجیرەیەک پاڵەپەستۆی شەپۆلی بەرھەمدێنێ، ھەر یەکێکیان خێرایی دەنگی شەپۆلەکەی دوای خۆی زیاد دەکات، بۆیە ھەموو ئەمانە دەپەستێورێن و دەبێتە ھۆی بڵاوبونەوەی شۆکێکی گەورە لەناو گازی وەگەڕخراو.

ئەم شۆکە شەپۆلیە دەبێتە ھۆی زیادبونی پلەی گەرمی و پەستانی گازیوەگەڕخراو.

لەھەمان کاتدا، شەپۆلی کەمبونەوەی پاڵەپەستۆی ھەوا کە زۆرجار بەشەپۆلیپراندتل- میەر ئاماژەی بۆدەکرێ کە دەگەڕێتەوە بۆگازی وەگەڕخەر.

ئەوڕووکارەی کە سنوری ھەردوو تێکەڵەکەی تێدایەو دەرەکەوێ، ھەردوو بەشیگازی وەگەڕخراوو گازی وەگەڕخەر لێک جودادەکاتەوە، کە ئەمەش ئاماژەیەبەپەیوەندی ڕووکارو ئەوەی دەکەوێتە دوای، لەخێراییەکی تاودانی کەمتر لەشەپۆلی پێشەنگ.

شۆکێکی لولەیی کیمیایی ھەردوو بەشی گازەکە لێک جیادەکاتەوە بەبەکارھێنانی

جوتێک لە بەربەست کەبەشێوەیەک دیزاین کراوە کەدەرنەچێ لەشوێنی خۆی، وە

کۆتایی ھاتوە بە تانکێک کە پانەبڕگەکە زیاتر دەکا. ئەمەش ڕێگە دەدا بە

کەمکردنەوەی ئەوپەڕی خێرایی لەپلەی گەرمی گازە گەرمکراوەکان.

بەکارھێنانەکان دەستکاری

سەرەڕای تێکڕای پێوانەیی مادەی کیمیایی کینتیکا، شۆکی لولەیی بەکارھاتوەبۆپێوانی وزەکانی توانەوەو جیاکردنەوە ھەروەھا تێکڕای خاوبونەوەی گەردیلەیی، لەگەڵ ئەوەشدا لەتاقیگەی داینامیکی ھەوادا بەکار ھێنراون. مادەی شلی لەناو گازیوەگەڕخراو دەتوانرێ بەکاربێ زیاتر لەناو تونێلی ھەوایی، کە ڕێگەدەدا بە پلەیگەرمی و پەستانی بەرزتر، بەشێوەیەک بارودۆخەکە دەگونجێ لەگەڵ بەشەکانیتۆربینی بزوێنەرەکە. ھەرچەندە کاتی تاقیکردنەوەکە سنوردارەو بریتیە لەبڕێکی کەم لە میللی چرکە.

پاش ئەوە زیاتر گەشەی پێدراوەو گۆڕاوە بۆ شۆکی تونێلی، لەگەڵ زیادکردنینۆزڵێک و تانکێک

لە بەرەنجامدا دەتوانرێ پلەی گەرمی بەرزتر لە خێرایی دەنگ

بەکاربھێنرێ بۆ گەڕانەوەی بەرگەھەوای کەشتی ئاسمانی، لێرەشدا کاتیتاقیکردنەوەکە ھەر سنوردارە. شۆکی لولەیی بەچەند قەبارەیەکی جیاواز بەرھەم ھێنراوە، قەبارەو شێوازی

دروست کردنی یاخود بەرھەم ھێنانی شەپۆلی پاڵە پەستۆیی، تیژی و ماوەیدرێژی پەستانی شەپۆلەکە دیاری دەکات.

لەئەنجامدا شۆکی لولەیی دەتوانرێبەکاربھێنرێ وەکو ئامێرێک یان ئامرازێک بۆ ھەردوو بەشی داھێنان ودروستکردنی ڕاستەخۆی شەپۆلی تەقینەوە وەکو سینسۆرێک بۆ لاساییکردنەوەیتەقەمەنیە ڕاستەقینەھەروەھا ئەو وێرانکاریەی دروستی دەکا لە پێوەرو مەودایەکی کەمدا، بەو مەرجەی ئەم تەقەمەنیانە پلەی گەرمی بەرزکراوە ناگرێتەوە. دەرەنجامەکان کەلە شۆکی لولەیی بەدەست ھێنراون، دەتوانرێ بەکاربھێنرێ بۆ گەشەپێدان و پشتگیری کردنی ژمارەیەک مۆدێلی یاخود شێوازی وەڵامدانەوەی ماددەیەک یان کردارێک بۆ شەپۆلەکانی تەقینەوەی دەوروبەر. شۆکە لولەییەکان دەتوانرێ بەکاربھێنرێ بۆ ئەزمونکردن و دیاریکردنی ئەوەی کەچ مادەیەک و چ دیزاینێک بە باشترین شێوە دەگونجێت لەگەڵ شەپۆلەکانی تەقینەوەکە. پاشان دەکرێ ئەنجامەکە یەکبخرێ بۆ شێوەو شێوازێک کە پێکھاتەی شەپۆلی تەقینەوە دەپارێزێ بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی خەڵک نەبێتەوەو توشی زیان نەبن بەھۆیەوە. ھەروەھا شۆکی لولەیی بەکاردێ لە توێژینەوەی بایۆمیدیکاڵ بۆدۆزینەوەی ئەوەی کەچۆن بابەتە بایۆلۆجیەکان شەپۆلی تەقینەوە کاریان تێدەکات

بەدیلی تر ھەیە لەبری شۆکە لولەییە کلاسیکیەکان بۆ تاقیگەی ئەزمونی لەپەستانی پلەی بەرزدا، شۆکی لولەیی دەتوانرێ دروست بکرێ بەبەکارھێنانی چڕی بەرز و لیزەری کورت مەودا.

سەرچاوەکان دەستکاری