جۆن ھیووز

(لە جۆن ھیوسەوە ڕەوانە کراوە)


جۆن ویڵدن ھیوز جونییەر[٢] (١٨ی شوباتی ١٩٥٠–٦ی ئابی ٢٠٠٩) فیلمسازێکی ئەمریکی بوو. ھیووز لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە پیشەکەی کرد وەک نووسەری وتار و چیرۆکی گاڵتەجاڕانە بۆ گۆڤاری ناشنەڵ لامپوون. دواتر چووە ھۆڵیوود بۆ نووسین، بەرھەمھێنان، و ھەندێک جاریش دەرھێنانی ھەندێک لە سەرکەوتووترین فیلمە کۆمیدییە ڵایڤ ئاکشنەکانی ساڵانی ھەشتاکان، وەکوو پشووەکەی ناشنەڵ لامپوون؛ بەڕێز دایک؛ شازدە مۆم؛ زانستی سەیر؛ یانەی نانی بەیانی؛ ڕۆژی پشووی فێریس بیوڵەر؛ جوان لە پەمەییدا؛ جۆرێک لە سەرسووڕھێنەر؛ فڕۆکە، شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلەکان؛ ئەو منداڵێکی دەبێت؛ دەشتودەرە مەزنەکان؛ مامە بەک؛ بەتەنیا لە ماڵەوە؛ ھۆڵەندی؛ بیتھۆڤن (بە ھاوبەشی لەژێر ناوی ئێدمۆند دانتێسدا نووسراوە)؛ دێنیسی مڵۆزم؛ و ڕۆژی چوونەدەرەوەی منداڵێک.

جۆن ھیووز

ھیووز لە پەخشی فیلمی بەتەنیا لە ماڵەوە ٢: ونبوو لە نیویۆرک لە ١٩٩٢
لەدایکبوون
جۆن ویڵدن ھیووز جونییەر

(١٩٥٠-0٢-١٨) ١٨ی شوباتی ١٩٥٠
لانسینگ، میشیگەن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مەرگ٦ی ئابی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠٨-٠٦) (٥٩ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک سیتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شوێنی حەوانەوەگۆڕستانی لەیک فۆرێست
ناوەکانی ترئێدمۆند دانتێس
پیشە
  • دەرھێنەر
  • بەرھەمھێنەر
  • نووسەر
چالاکبوون١٩٧٠–٢٠٠٩
خاوەنکارھیووز ئینتەرتەیمێنت (١٩٨٧–٢٠٠٢) و زیاتر
ھاوسەرنانسی ڵەدویگ (ھاوسەرگیری ١٩٧٠)[١]
مناڵ(ەکان)٢[١]

زۆربەی کارەکانی ھیووز لە ناوچەی گەورەی شیکاگۆدا ڕوودەدەن. ھیووز بە فیلمە کۆمیدییە ھەرزەکارییەکانی تەمەنی باڵغبوونی ناسراوە لەگەڵ دەرخستنی ڕاستگۆیانەی ژیانی ھەرزەکاریی لاشارانە. زۆرێک لە کەسایەتییە جێگیرەکانی لەم ساڵانەدا بۆ مۆڵی ڕینگواڵد نووسراوبوون، کە سەرچاوی ئیلھامی ھیووز بوو.[٣]

لە بەیانییەکی ھاوینی ٢٠٠٩ لە شاری نیویۆرک لەکاتی پیاسەکردندا، ھیووز تووشی جەڵتەی دڵ بوو و گیانی لەدەستدا. دوای مردنی لەلایەن زۆر کەسەوە ڕێزی لێگیرا، لەنێویاندا لە ٨٢ەمین خەڵاتەکانی ئۆسکاردا لەلایەن زۆرێک لەو ئەکتەرانەوە کە لەگەڵیدا کاریان کردبوو، وەک مۆڵی ڕینگواڵد، ماتیو بڕۆدریک، ئانتۆنی مایکڵ ھۆڵ، چێڤی چەیس، و مەکاڵی کەڵکن.[٤][٥] ئەو ئەکتەرانەی کە بەھۆی یارمەتیی ھیووزەوە سەرکەوتوو بوون بریتین لە مایکڵ کیتن، ئانتەنی مایکڵ ھۆڵ، بیڵ پاکستن، ماتیو بڕۆدریک، مەکاڵی کەڵکن، و ئەندامانی گرووپی بڕات پاک.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا Kamp, David (March 2010). "Sweet Bard of Youth". Vanity Fair. Retrieved February 20, 2010.
  2. ^ Goodman, Dean (August 6, 2009). ""Brat Pack" Director John Hughes Dies of Heart Attack". Reuters. Retrieved October 15, 2010.
  3. ^ "Molly Ringwald looks back on 'Sixteen Candles' in light of #MeToo movement". TODAY.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-09-14.
  4. ^ BuzzSugar (March 7, 2010). "Video Tribute to John Hughes at the 2010 Oscars". Popsugar.com. Retrieved July 26, 2011.
  5. ^ "Oscars 2010: John Hughes Remembered at Academy Awards". Archived from the original on July 11, 2011. Retrieved March 7, 2010. ١١ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

داڕێژە:جۆن ھیووز