ئەپاچی (بە ئینگلیزی Apache)

نیشتەجێبوونیان دەستکاری

ناوی خێڵێکی بەناوبانگی ھیندییە ڕەسەنەکانی ئەمریکایە، کە ھەر لە ڕۆژئاوای ئەمەریکاش زیادیان کردووە و تەشەنەیان کردووە. ناوی ئەپاچی لە وشەی یوما Yuma ھاتووە کەواتای جەنگاوەر men-fighting دەگەیەنێت، ھەروەھا سەرچاوەی لە وشەی زونی‌ Zuni وەرگرتووە کە واتای دوژمن دەبەخشێت. لەسەرەتادا ساڵانی ١٥٤٠ و دواتر لە کۆرنادۆ لە‌ ڕۆژھەڵاتی نیومەکسیکۆ ئەژیان، کە زیادیان کرد لە ساڵی ١٦٠٠ گەیشتنە ئەریزۆنا.

 
Sigesh، کچە ئەپاچییەک، دەوروبەری ساڵانی ١٩٠٥. شێوەی بەستنی سەر و قژی نیشانە بوون بۆ جیاکردنەوەی کچانی ئەپاچی. Edward S. Curtis photo.


دەسەڵات و شەڕ دەستکاری

ئەم خێڵە زۆر شەڕانی و دڕندەبوون بەرامبەر خێڵ و خەڵکانی دەورووپشتیان، شەڕ و پێکدادان وەک ئارەزوویەکی دڵخۆشکەرەیان وابووە. زۆرجار سەرکەوتنیشیان لەشەڕەکاندا زیاتر ھانی خۆ بە زل زانین و قارەمانێتی دەرخستنیانی داوە، قەت لەگەڵ خێڵ و ڕەچەڵەکەکانی تردا یەک نەبوون، ھەمیشە سەربەگۆبەندبوون و ئاشتییان تێکداوە. لە ئەمەریکای باکوور دا ئەپاچییەکان تاکە خێڵی ھیندی بوون کە سەربەستانە دەجەنگان وە تام و لەزەتیان لە پێکدادان لەلا خۆش بێت. لەگەڵ ئەو شەڕەنگێزیی و ناوبانگە بێ فەڕەیان زۆر دڵسۆز و ئاکارپەسەند بوون بەرامبەر ھاوڕێیەتی و جێی متمانەو باوەڕبوون.

ھەتا ئەمڕۆ ئەم خێڵھشەڕخواز و کۆڵنەدەرە، پەرۆشن بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو کردەوە ڕەسەنانەی کە خێڵەکەیانی پێ جیادەکرایەوە، بگرە پیاوە دلێرەکانیان لە ھەوڵ و کۆششی ئەوەدان کە ئەم دیاردەیە لەناویاندا بە نەگۆڕی بمێنێتەوە. چەندین کۆمەڵ و خێزانیان لێ جیابۆوە کە ھەندێکیان لە خوارووی کۆلۆڕادۆ، تەکساس و ھەندێکیشیان لە ئەریزۆنا نیشتەجێن.


بەستەری دەرەکی دەستکاری

کلتوری ھیندییە ئەپاچییەکان ماڵپەرەی سەرەکی یاڤاپای نەتەوەی ئەپاچی Yavapai-Apache Nation


سەرچاوە دەستکاری

زانستپەروەرانی کورد / ئەپاچی وەک خێڵی ھیندییەکان